إعدادات العرض
بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-
بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-
لە سوفیانی کوڕی عبد اللەی سەقەفیەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy Română Kinyarwanda বাংলা తెలుగు Bosanski Lietuvių Oromoo മലയാളം Nederlands Soomaali Shqip Српски Deutsch Українська ಕನ್ನಡ Wolof Moore Português ქართული Azərbaycan 中文 Magyar Tagalog தமிழ் فارسی Македонскиالشرح
هاوەڵێك بەناوی سوفیانی كوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد ؛ بۆ ئەوەی قسەیەكی فێر بكات كە هەموو ماناكانی ئیسلامی لەخۆگرتبێت، وئەویش دەستی پێوە بگرێت وپرسیار لە كەسی تر نەكات سەبارەتی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڵێ: باوەڕم بە الله هێنا، واتا باوەڕم هەیە بەوەی تەنها ئەو پەروەردگار وخوا وخوڵقێنەر وپەرستراوی هەقە وتاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە، پاشان ملكەچ دەبێت بۆ گوێڕایەڵی خوای گەورە ئەمیش بە ئەنجامدانی فەرزەكانی الله ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وبەردەوام وپابەند دەبێت لەسەر ئەم ڕێبازە.فوائد الحديث
بنچینەی ئاین بریتیە لە باوەڕهێنان بە الله ؛ بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی -سبحانه وتعالی-.
گرنگی پابەند بوون لەسەر ڕێگای ڕاست -ئیستیقامەت- ؛ لەپاش ئیمان ھێنان، وبەردەوامبوون لەسەر پەرستنەكان، وجێگیر بوون لەسەر ئەمە.
ئیمان (باوەڕ هێنان) مەرجە بۆ قبوڵ بوونی كردەوەكان.
باوەڕ هێنان بە الله، هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە دەبێت مسوڵمان باوەڕی پێیان هەبێت لە بیروباوەڕەكان وبنچینەكانیان، وئەوەیشی پەیوەستە پێیان لە كردەوەكانی دڵ، وملكەچبوون بۆ الله لە ناخ وئاشكرادا.
-ئیستیقامەت- بریتیە لە پابەندبوون بە ڕێگای ڕاست، ئەمیش بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان.