إعدادات العرض
هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت
هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت
لە ئەبی حەمزە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خزمەتكاری پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Română Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayu Yaoالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئیمانی كامڵ نایەتە دی هەتاوەكو مسوڵمان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت ؛ لە پەرستنەكان وخێر وچاكەكانی دونیا ودواڕۆژ، وئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی ناخۆش بێت، بۆیە ئەگەر بینی براكەی كەمتەرخە لە ئاینداریدا؛ پێویستە كۆشش بكات بۆ چاككردنەوەی، وئەگەر بینی لەسەر خێر وچاكەیە پێویستیە یارمەتی بدات وپشتیوانی بكات، وئامۆژگاری بكات لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا.فوائد الحديث
واجبە مرۆڤ چی بۆ خۆی پێی خۆشە ؛ بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، چونکە نەفی کردن ونەبوونی ئیمان لە ئەو کەسەی کە ئەوەى بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براکەی پێی خۆش نییە؛ ماناى ئەوەیە ئەمە واجبە.
برایەتی لە پێناو خواى گەورە لەسەرووی برای ڕەچەڵەکە ؛ بۆیە مافەکانى واجبترە.
حەرامبوونی هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەم خۆشەویستیە لە قسە وکردەوەکان وەکو فێڵکردن وغەیبەت کردن وحەسوودی بردن ودەستدرێژی کردنە سەر مسوڵمان یان ماڵ وسامانی یان کەسایەتی وشەرەفی.
بەكارهێنانی هەندێك دەستەواژەی هاندەر لەسەر ئەم كردەوەیە وەكو: (بۆ براكەیشی).
كیرمانی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: هەروەها ئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ براكەیشی پێی ناخۆش بێت ؛ ئەمیش لە ئیمانەوەیە، لە فەرموودەكەدا باسی نەكرد چونكە خۆشویستنی شتێك ئاماژەیە بۆ ڕق لێبوون لە دژەكەی، بۆیە باس نەكردنی بەهۆی ئەم ئاماژەیە بووە.
