شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە

شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیبلیس بێ هیوا بووە لەوەی ئیماندارە نوێژخوێنەكان بگەڕێنەوە بۆ پەرستن وسوجدە بردن بۆ بتەكان لە دوورگەی عەرەبیدا، بەڵام هێشتا بێ ئومێد نەبووە، وهەوڵدەدات وكۆشش وكار دەكات بۆئەوەی ناكۆك بن لە ڕێگای هەڵگیرساندنی ئاگری دووبەرەكی ومشتومڕ وشەڕ وفیتنە لەنێوانیاندا.

فوائد الحديث

پەرستنی شەیتان بریتیە لە پەرستنی بتەكان، چونكە ئەو فەرمان بە پەرستنی بتەكان دەكات وبانگەواز خوازە بۆی، بە بەڵگەی ئەم ئایەتەی كە خوای گەورە دەفەرموێت سەبارەت بە گفتوگۆی ئیبراهیم -علیه السلام- لەگەڵ باوكی كە پێی فەرموو: ﴿يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ..﴾ واتە: ﴿ئەی باوە شەیتان مەپەرستە..﴾.

شەیتان هەوڵدەدات بۆ نانەوەى ناکۆکی ودووبەرەکی وجەنگ وفیتنە لە نێو مسوڵماناندا.

لە سوودەکانى نوێژی بەكۆمەڵ لە ئاینی ئیسلامدا ئەوەیە خۆشەویستی نێوان مسوڵمانان دەپارێزێت، وپەیوەندى برایەتی لە نێوانیان بەهێزتر دەکات.

نوێژکردن لە گەورەترین دروشمەکانى ئاینی ئیسلامە لە پاش دوو شاهێدی دانەکە، بۆیە بە مسوڵمانان دەووترێت نوێژخوێنەکان.

دوورگەی عەرەب تایبەتمەندی خۆی هەیە کە ئەم تایبەتمەندییە بوونی نیە لە شوێنی تردا.

ئەگەر بووترێت: بت پەرستن ڕوویدا لە هەندێك بەشی دوورگەی عەرەبیدا، لەكاتێكدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب) واتە: (شەیتان بێ هیوا بووە لەوەی نوێژخوێنان بیپەرستن لە دوورگەی عەرەبیدا). دەڵێین: لەڕاستیدا ئەمە هەواڵدانە سەبارەت بە بێ هیوایی نەفسی شەیتان كاتێك ڕزگار وئازاد كردنی زۆرێک لە شوێنانی بینیوە، وخەڵكی بەكۆمەڵ كۆمەڵ هاتنە نێو ئاینی الله وە، فەرموودەكە هەواڵدانە سەبارەت بە گومانی شەیتان وپێشبینی كردنی، پاشان ئەوەی دواتر ڕوویدا بەپێچەوانەی ئەمە بوو؛ بەهۆی حیکمەتێک كە خوای گەورە دەیەوێت -عز وجل-.

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان