گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میزکردن یان پیسی فڕێدان، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت

گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میزکردن یان پیسی فڕێدان، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میزکردن یان پیسی فڕێدان، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت»، یان وشەیەکی هاوشێوەى ئەمانەى فەرموو.

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

چیرۆکێک هەیە لە پشت ئەم فەرموودەیەوە، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک لە مزگەوت دانیشتبووین لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی ئەعرابی هات، هەستا ومیزی کرد لە گۆشەیەکی مزگەوتەکەدا، هاوەڵان لێی توڕە بوون، لە گێڕانەوەیەکدا: (خەڵکی لێی توڕە بوون ونەهیان لێیکرد)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (لا تَزْرِمُوهُ، دعوه) واتە: (پێی مەبڕن، وازی لێبهێنن)، ئەوانیش وازیان لێی هێنا هەتاوەکو میزی کرد، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد وفەرمووی: (گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میزکردن یان پیسی فڕێدان)، بۆی ڕوونکردەوە کە مزگەوت نە بۆ سەرئاوکردن دروست کراوە و نە بۆ ئەوە دروستکراوە بە دەنگی تێیدا قسە وهاواری تێدا بکرێت، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت، بۆیە دەبێت مسوڵمان ڕێز لە مزگەوتەکان بگرێت و لە نێویدا بە ئەدەبەوە هەڵسوکەوت بکات چونکە ئەوانە ماڵی خواى گەورەن -سبحانه وتعالى-.

التصنيفات

حوکمەکانی مزگەوت