پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، وپاشان هات وسەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پێی فەرموو:…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، وپاشان هات وسەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە تۆ نوێژت ئەنجام نەدا

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، وپاشان هات وسەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە تۆ نوێژت ئەنجام نەدا»، پیاوەکە چوو ونوێژی کرد وەکو جاری پێشوو، ودیسانەوە هاتەوە وسەلامی کرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جارێکی تر پێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە تۆ نوێژت ئەنجام نەدا»، کاتێک پیاوەکە سێ جار ئەمە ئەنجامدا، ووتی: سوێند بە ئەوەی کە تۆی بە هەق ناردووە، ناتوانم لەوە باشتر ئەنجام بدەم، فێرم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر هەستایت بۆ نوێژکردن تەکبیر بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەی بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە، پاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت (لەم حاڵەتەدا)، پاشان هەستەرەوە هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت، پاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت (لەم حاڵەتەدا)، وپاشان هەستەرەوە هەتاوەکو دادەنیشیت بە دڵنیایی وهێوریەوە، وهەموو نوێژەکە بەم شێوەیە ئەنجام بدە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو پیاوێک لە هاوەڵان بە ناوى (خەلادی کوڕی ڕافیع) هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژێکی کورتی کرد کە ناکامڵی تێدابوو لە وتە وکردەوەکاندا، وکاتێک تەواو بوو؛ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەلامی لێیکرد وئەویش وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چونکە تۆ نوێژت نەکرد، وئەویش دیسانەوە چوو وجارێکی تر نوێژی کرد بەهەمان شێوەى نوێژی یەکەم، وسێ جار ئەمە ڕوویدا، ولە کۆتا جاردا پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەو خودایەی کە بە هەق تۆی ناردووە لەمە باشتر نازانم؛ بۆیە فێرم بکە، وکاتێک حەزی لێبوو وئامادە بوو فێربوونی زانستی شەرعی ببێت؛ ئەگەری ئەوە نەما کە لەوەیە لەبیری چوو بێت, وپاشان پێغەمبەر پێی فەرموو (کە ئەم مانایە دەگەیەنێت): ئەگەر هەستایت بۆ ئەنجامدانى نوێژ ئەوا تەکبیری ئیحرام بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەى بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە کە کەمترینیان خوێندنی سورەتی -الفاتحة-یە کە واجبە بخوێندرێت ولە پاشان سورەتی -الفاتحة- هەرچی ئایەتێک یان سورەتێک بخوێنێت لە قورئان بە پێی ئەوەندەى دەگونجێت دروستە، وپاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە ڕکوع بردندا، وپاشان هەستەرەوە لە ڕکوع بردن هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت وهێور ودڵنیا دەبیت لە ڕکوعەکەدا، وپاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە سوجدەدا وپاشان سەرت بەرز بکەرەوە ودابنیشە بە لەسەرخۆیی ودڵنیاییەوە، ئەم وتانە بڵێ وکردەوەکانیش ئەنجامبدە لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژەکەدا.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ