پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: دە، پاشان پیاوێکی تر…

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: دە، پاشان پیاوێکی تر هات و ووتی: السلام علیکم ورحمة الله، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: بیست

لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە»، پاشان پیاوێکی تر هات و ووتی: السلام علیکم ورحمة الله، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «بیست»، پاشان پیاوێکی تر هات و ووتی: السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سی».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە دە چاکەى بۆ دەنووسرێت، وئەمیش پاداشتی کەسێکە ئەم ڕستەیە بڵێت لە کاتی سەلامکردندا، ولەوەیە خواى گەورە چەندەها جار زیادی بکات بۆ هەرکەسێک خۆی بیەوێت، وپاشان پیاوێکی تر هات و ووتی: السلام علیکم ورحمة الله، ئەویش وەڵامی دایەوە وپیاوەکە دانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە بیست چاکەى بۆ دەنووسرێت، چونکە هەندێ وشەی زیاد کرد بۆ سەلامکردنەوە ئەویش (ورحمة الله)یە، ولە پاش ئەم پیاوێکی تر هات و ووتی: السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە سی چاکەی بۆ دەنووسرێت، چونکە بەشێکی تری زیاد کرد بۆ سەر سەلامکردنی کەسی دووەم ئەویش ڕستەی (وبرکاته)، وشێوازى سەلامکردنی کەسی سێیەم کامڵترین وکۆتا شێوازى سەلامکردنە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن