إعدادات العرض
هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژێکی تۆپیو هەستا بن، ولە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی وحەسرەت…
هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژێکی تۆپیو هەستا بن، ولە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژێکی تۆپیو هەستا بن، ولە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Kiswahili Português සිංහල Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ پښتو Hausa ไทย Tagalog മലയാളം नेपालीالشرح
واتای فەرموودەکە: ئەگەر کەسانێک دانیشتن لە دانیشتنێک ویادی خوای گەورە نەکەن لەو شوێنە؛ ئەوا وەکو ئەوەیە لە سەر سفرەی لاکی تۆپیوی گوێدرێژێک دانیشتبن، وئەمەش ئەوپەڕی بۆگەنی وپیسیە، وئەوەی لەو دانیشتنە هەڵدەستێت بە بێ یادی خوای گەورە وەکو ئەو کەسە وایە کە لەسەر سفرەی ئەم لاکە تۆپیوە هەستابێت، وئەمەش نمونە هێنانەوەیەکە بۆ کەمتەرخەمی کردن لە یادی خوای گەورە، بۆیە ئەم کەسانە زۆر پەشیمان دەبنەوە لەسەر بە فیڕۆدانی کاتەکانیان لە سەر شتێک کە سوودی نەبوو بۆیان. بۆیە پێویستە مسوڵمانان: سووربن لەسەر ئەوەی کە دانیشتنەکانیان هەمووی پەرستن ویادی خوای گەورەی تێدا بێت ودانیشیتنەکانیان بە دوور بگرن لە ڕابواردن وشتی پوچ وبێ سوود؛ هەروەکو چۆن خۆیان بە دوور دەگرن لە شتی بۆگەن وپیس، مرۆڤ بەرپرسیارە بەرامبەر کاتەکانی، وپرسیاری لێدەکرێت سەبارەتی، ئەگەر بە خێر وچاکەوە بە سەری بردبێت ئەوا خێری بۆ هەیە، وئەگەر بە شەڕ وخراپە بەسەری بردبێت ئەوا شەڕی بۆ هەیە.التصنيفات
فەزڵی زیکر کردن