إعدادات العرض
لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی
لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی
لە سەفوانی كوڕی موحریزەوە دەڵێت: پیاوێك ووتی بە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: چیت بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە (نەجوا:قسەی نهێنی)؟ ووتی: بیستوومە فەرموویەتی: «لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی، پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا دەزانیت؟»، دەڵێت: بەڵێ، پەروەردگار دەزانم، پەروەردگار دەفەرموێت: «من لە دونیادا تۆم پۆشی وسیترم کردی، وئەمڕۆ لە تۆ خۆش دەبم»، بۆیە کتێبی کردەوە چاکەکانی پێدەدرێت، بەڵام كافر ومونافیقەكان؛ لەپێش هەموو خوڵقێنراوەكان بانگ دەكرێن (دەووترێت): ئەمانە درۆیان كرد بەناوی خوای گەورەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Tiếng Việt Hausa Kiswahili Português සිංහල Русский Nederlands অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย മലയാളം नेपाली Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی گفتوگۆی نێوان الله وبەندەی ئیماندارمان بۆ دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا، دەفەرموێت: ئیماندار لە ڕۆژی قیامەتدا نزیك دەكرێتەوە لە پەروەردگار؛ هەتا پەروەردگار دایدەپۆشێت وسیتری دەكات لە خەڵكی بۆئەوەی نهێنیەكانی نەزانن، وپێی دەفەرموێت: ئایا ئەو گوناهە وئەوی تر دەزانیت... دانی پێدا دەنێت لەسەر ئەو گوناهانەی لە نێوان خۆی وپەروەردگاری كردوویەتی. دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگار. هەتا دەگاتە ئەوەی بەندەی ئیماندار دەترسێت ودادەچڵەكێت، الله -سبحانه وتعالی- پێی دەفەرموێت: من لە دونیادا تۆم داپۆشی وسیترم كردیت، وئەمڕۆ لەو گوناهانەت خۆش دەبم، بۆیە تۆماری كردەوە چاكەكانی پێدەدرێت. بەڵام كافر ومونافیق لە پێش هەموو خەڵكی بانگ دەكرێن: ئەوانە درۆیان كرد بەناوی پەروەردگاریانەوە، نەفرەتی الله لەسەر ستەمكاران.فوائد الحديث
فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە لەسەر ئیمانداران بەوەی لە دونیا وقیامەتدا دایان دەپۆشێت وسیتریان دەکات.
هاندان بۆ سیتر کردن وداپۆشینی هەڵە وتاوانى ئیماندار ئەوەندەى لە توانادا هەبوو.
هەموو کردەوەکانى بەندەکان خواى گەورە سەرژمێری دەکات، هەرکەسێک خێری بینیەوە ئەوا با سوپاسی خواى گەورە بکات، وهەرکەسێک جگە لە ئەوەى بینی ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بکات، وئەو کەسە لە ژێر ویستی خواى گەورەدایە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: كۆی فەرموودەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تاوانبارە ئیماندارەكان لە ڕۆژی قیامەتدا، دوو جۆرن: یەكەم: ئەوەی تاوانەكەی لەنێوان خۆی وپەروەردگارێتی، فەرموودەكەی ئیبن عومەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەم جۆرە بۆ دوو لق دابەش دەبێت: 1- ئەوەی تاوانەكەی داپۆشراوە لە دونیادا، ئەم كەسە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتیشدا تاوانەكەی دەپۆشێت؛ هەروەكو بەڕوونی ئاماژەی بۆ كراوە. 2- ئەوەی بە ئاشكرا تاوانی كردووە، بە تێگەیشتن لە فەرموودەكە دەردەكەوێت ئەمەیان پێچەوانەی ئەوەی پێشووە. دووەم: ئەوەی تاوانەكانی لەنێوان خۆی وبەندەكانە، ئەم جۆرەیش بەسەر دوو لق دابەش دەبێت: 1- بەشێكیان خراپەكانیان لە چاكەكانیان زیاترە، ئەمانە دەكەونە نێو دۆزەخەوە پاشان بە شەفاعەت دەردەچن. 2- ئەوانەی خراپەكان وچاكەكانیان یەكسانە، ئەمانە ناچنە نێو بەهەشتەوە هەتاوەكو تۆڵەسەندنەوە وماف وەرگرتنەوە لەنێوانیان بەرپا دەكرێت.
التصنيفات
باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی