إعدادات العرض
لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا
لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا
لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو، قەرەباڵەغیەکی بینی وخەڵکانێک سێبەریان دروست کردبوو بۆ پیاوێک، ئەویش فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتیان: ڕۆژووی گرتووە، فەرمووی: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»، و لە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمووی: «سوود لە ئەو ڕوخسەتانەى خودا وەربگرن کە پێتانى بەخشیووە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Русский دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Српскиالشرح
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە گەشتێکدا بوو، پیاوێکی بینی کە خەڵک لە دەوری کۆبوونەتەوە، و سێبەریان بۆ كردبوو بەهۆی گەرمی تیشكی خۆر و تینوێتی زۆرەوە، فەرمووی: چییەتی؟ ووتیان: بەڕۆژووە، فەرمووی: لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، پابەند بن بە ڕوخسەتی خوداوە کە بۆ ئێوەی بڕیار داوە.فوائد الحديث
ڕوونكردنەوەی ئاسانكاری شەریعەتی ئیسلام.
ڕۆژووگرتن لە سەفەردا ؛ ڕێگەپێدراوە، وڕۆژوو نەگرتن لە سەفەردا بەهۆی ڕوخستەوە ؛ بەهەمان شێوە ڕێگەپێدراوە.
ڕۆژووگرتن لەکاتى سەفەردا ئەگەر ببێتە هۆی ناڕەحەتی زۆر ؛ مەکروهە، بەڵام ئەگەر بگاتە ئاستی تیاچوونی ئەوا لەم حاڵەتەدا حەرامە.
نەوەوی دەڵێت: (كاتێك دەفەرموێت: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»)؛ ماناکەی ئەوەیە: ئەگەر قورس وناڕەحەت بوو لەسەرتان و ترسی زیانتان هەبوو، و ڕەوتی فەرموودەکەیش ئەم لێکدانەوەیە دەخوازێت.
گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵان وپرسیارکردنی سەبارەتیان.
