پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت

پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت

لە ئەبی بەرزەی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ڕێگا نادات بە تێپەڕبوونی هیچ یەكێك لە شوێنی لێپرسینەوە بەرەو بەهەشت یان دۆزەخ هەتاوەكو پرسیاری ئەم شتانەی لێدەكات: یەكەم: ژیانی لە چیدا بەسەربرد؟ دووەم: زانستەكەی ؛ ئایا لەپێناو الله فێری بوو؟ وئایا كردەوەی پێكرد؟ وئایا گەیاندی بە ئەوانەی شایستەن پێیان بگات؟ سێیەم: سامانەكەی لە كوێوە پەیدا كرد لەڕێگای حەڵاڵ یان حەرام؟ ولە چیدا خەرجی كرد؟ لە شتێك كە هۆكاری ڕەزامەندی یان توڕەیی الله یە؟ چوارەم: لاشە وهێز وگەنجی لە چیدا بەكارهێنا؟

فوائد الحديث

ئامۆژگاری کردن بۆ بەهەلزانینی ژیانی دونیا بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکانەى کە دەبنە هۆی ڕەزامەندی الله -سبحانه وتعالی- .

نیعمەتەکانی الله لەسەر بەندەکان زۆرن، و الله پرسیار لە بەندە دەکات سەبارەت بەو نیعمەتانەى تێیدا بووە لە ژیانیدا، بۆیە دەبێت بەكاریان بهێنێت لە ڕەزامەندی الله .

التصنيفات

ژیانی ڕۆژی دوایی