إعدادات العرض
هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا…
هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا نەبێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا نەبێت، ئەگەر (ستەمکارەکە) کردەوەى چاکی هەبوو؛ (ستەملێکراوەکە) بە پێی ستەمەکەى کردەوەکانى لێوەردەگرێت، ئەگەر کردەوەى چاکەى نەبوو؛ لە کردەوە خراپەکانی هاوڕێکەى (ستەملێکراوەکە) وەردەگیرێت ودەکرێتە گەردنی».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە هەرکەسێک كە ستەمێکی لە برایەکی مسوڵمانی کردووە؛ لە کەسایەتی یان لە پارە وسامانی یان لە خوێنی، ئەوا با داواى گەردن ئازایی وداواى لێبووردنی لێبکات هەتاوەكو لە دونیادا ماوە، پێش ئەوەى ڕۆژی قیامەت بێت كە دینار ودرهەمی زیو سوودی تێدا نەبێت بۆئەوەی بیدات بە ستەمكار وگەردنی پێ ئازاد بكات، تۆڵەسەندنەوە لەو ڕۆژەدا بە چاكە وخراپەیە؛ ستەملێكراو لە چاكەكانی ستەمكار دەبات بە پێی ستەمكردنەكەی، ئەگەر ستەمكار چاكەی نەبوو ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكە دەهێنرێت ودەخرێتە ئەستۆی ستەمكار بە پێی ستەمەكەی.فوائد الحديث
بەپەرۆشی لەسەر دوورکەوتنەوە لە ستەم ودەستدرێژی کردن.
هاندان بۆ پەلەکردن لە داوای گەردن ئازایی -داوای لێبووردن- لەو شتانەى بە ئەستۆیەوە هەڵواسراوە لە مافەکان.
بەرهەمی کردەوە چاکەکان دەفەوتێت بەهۆی ستەمکردن لە خەڵکی وئازاردانیان.
مافەكانى بەندەکان خواى گەورە لێیان خۆش نابێت مەگەر پاش گێڕانەوەى مافەکان نەبێت بۆ خاوەنەکانیان.
دینار ودرهەم هۆکارن بۆ هێنانى سوود لە دونیادا، بەڵام لە ڕۆژی قیامەتدا تەنها چاکەکان وخراپەکان هەن.
هەندێك لە زانایان سەبارەت بە بابەتی (كەسایەتی وناوبانگ)؛ دەڵێن: ئەگەر ستەملێكراو سەبارەت بە قسەكە نەزانێت ئەوا پێویست ناكات پێی بڵێت وبیزانێت، وەكو بۆ نمونە ئەگەر لە دانیشتنێك لە دانیشتنەكان جوێنی پێدا بێت وتەوبەی كردبێت؛ ئەوا پێویست ناكات پێی بڵێت وبزانێت، بەڵكو تەنها داوای لێخۆشبوون ونزای بۆ دەكات، وبە چاكە وخێر وەسفی دەكات لەو دانیشتنەی جوێنی پێدابوو، بەم شێوەیە گەردنی خۆی ئازاد دەكات.
التصنيفات
ژیانی ڕۆژی دوایی