چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار)

چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار)

لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەیە کە بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ)^»، فەرمووی: «ئەوەی لە بەیانیدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، ولەو ڕۆژەدا بمرێت پێش ئێوارە، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە، وئەوەی لە ئێوارەدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە». ^(واتە: خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت).

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە (ئیستیغفار كردن) شێوازی ووتنی جیاوازی هەیە، بەڵام باشترین وچاكترینیان ئەوەیە بەندە بڵێت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ) واتە: (خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت). سەرەتا بەندە دان بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- دەنێت، وبەوەی الله خوڵقێنەرێتی وبە تەنها ئەو پەرستراوێتی كە تاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە، وبەندە لەسەر ئەو پەیمانەیە كە بە الله ی داوە -سبحانه وتعالی- لە ئیمان هێنان پێی وگوێڕایەڵیكردنی ؛ هێندەی دەتوانێت، چونكە بەندە هەرچەندە پەرستش ئەنجامبدات ؛ ناتوانێت هەموو فەرمانەكانی الله جێبەجێ بكات وناتوانێت وەكو پێویست سوپاسگوزار بێت بەرامبەر نیعمەتەكانی پەروەردگاری، تەنها داوای پەناگرتن و بەهاناوە هاتن ویارمەتی لە الله دەكات، وتەنها پەناگرتن بە ئەو سوودی هەیە ؛ لە شەڕ وخراپەی ئەو كردەوانەی بەندە ئەنجامیداوە دان بە نیعمەتەكانی دەنێت بە ناچاری، ودان لەسەر نەفسی خۆی دەنێت بە تاوان وسەرپێچیكردنی، پاش ئەم تەوەسولە بۆ نزیكبوونە لە الله ؛ نزا دەكات بەوەی گوناهەكانی بپۆشێت وبیپارێزێت لە سەرەنجامەكانی بە لێخۆشبوون وفەزڵ وڕەحمەتی، چونكە ئەوەی كە لە گوناهەكان خۆشدەبێت تەنها الله یە -عز وجل-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەكات كە ئەم زیكرە لە ویردەكانی بەیانی وئێوارانە، ئەوەی بیڵێت بە دڵنیاییەوە وئاگای لە ماناكەی بێت وباوەڕی پێی هەبێت لەسەرەتای ڕۆژدا، لەنێوان خۆر دەرچوون هەتاوەكو خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لادەدات، ئەمە كاتی ڕۆژە، وئەو كەسە بمرێت؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بیڵێت، لە كاتی خۆرئاوابوون هەتاوەكو دەركەوتنی بەیان، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت؛ دەچێتە بەهەشتەوە.

فوائد الحديث

شێوازەکانى داواى لێخۆشبوون (ئیستیغفار کردن) جیاوازن ؛ وهەندێکیان باشترن لە ئەوانى تر.

پێویستە بەندە سوور بێت لەسەر ئەوەى ئەم نزایە بکات ؛ چونکە چاکترین شێوازى ئیستیغفار كردنە.

التصنيفات

زیکرەکانی بەیانیان وئێواران