إعدادات العرض
خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە
خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 Português Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල Hausa ไทย Tagalog മലയാളം Wolof नेपाली Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
ئەو پیاوەی جووت دەبێت لەگەڵ پیاوێكی تر لەڕێی كۆمەوە یان جووت دەبێت لەگەڵ ئافرەتێك لەڕێی كۆمەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی توندی لێكردووە بەوەی پەروەردگار بە ڕەحمەتەوە سەیری ناكات، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.فوائد الحديث
پیاو بچێتە لای پیاو -نێربازیە وکاری قەومی ڵوتە- وئەمیش لە تاوانە گەورەکانە.
چوونە لای ئافرەت -لە كۆمیەوە- لە تاوانە گەورەكانە.
(خوای گەورە سەیری ناكات)؛ واتا سەیركردنی ڕەحمەت ومیهرەبانی، مەبەست سەیركردن نییە بەشێوەیەكی گشتی؛ چونكە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- هیچ شتێك لێی ناشاردرێتەوە وهیچ شتێك لە بەر چاوەكانی ون نابێت.
ئەم كارانە لە گەورەترینی تاوانە قێزەوەنەكانن ومەترسیدارترینیانن بۆ سەر مرۆڤایەتی؛ چونكە پێچەوانەبوونەوەی فیترەتی پاكی مرۆڤە، ودەبێتە هۆی كەمبوونەوەی وەچە، وتێكچوونی ژیانی هاوسەرگیری، وچاندنی دوژمنایەتی وڕق وكینە، وتووشبوون بە كارە قێزەوەنەكان.
التصنيفات
حوکمەکانی سزادان (التعزیر)