إعدادات العرض
شیاو نییە بۆ مسوڵمانێک كە شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت
شیاو نییە بۆ مسوڵمانێک كە شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «شیاو نییە بۆ مسوڵمانێک كە شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت». عبد اللەی كوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «هیچ شەوێکم بەسەردا تێپەڕ نەبووە پاش ئەوەى گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەوەى فەرموو؛ ئیلا وەسیەتە نووسراوەکەم لە لام بووە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Magyar ქართული Română ไทย मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نابێت مسوڵمان شتێکی هەبێت كە وەسیەت سەبارەتی بکات وەكو مافەكان وسامانەكان ئەگەرچیش كەم بێت؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت. عبد اللەی كوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: هیچ شەوێکم بەسەردا تێپەڕ نەبووە لەو كاتەوەی كە گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەوەى فەرموو؛ ئیلا وەسیەتە نووسراوەکەم لە لام بووە.فوائد الحديث
وەسیەت کردن ڕێگەپێدراوە، هەروەها پەلەکردن بۆ نووسینەوەى وەسیەت ودوا نەخستنی وڕوونکردنەوەى، ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ فەرمانى شەریعەت سەبارەتی، و خۆئامادەکردنە بۆ مردن، و بۆئەوەى چاوڕۆشن بێت سەبارەت بە وەسیەتەکە وخەرجیەکانى، پێش ئەوەى شتێکی سەرقاڵکار بێتە پێشی.
وەسیەت: بە مانای پەیمان وەرگرتن دێت، واتا مرۆڤ پەیمان وەردەگرێت لە كەسێك بۆ ئەوەی بە شێوازێك پارە وسامانەكەی خەرج بكات، یان پەیمان وەردەگرێت لە كەسێك بۆ چاودێری كردن ویارمەتیدانی منداڵەكانی لەپاش مردنی، یان پەیمان وەردەگرێت لە كەسێك بۆ چاودێری كردنی ئیش وكارەكانی كە موڵكیەتی لەپاش مردنی.
وەسیەت سێ بەشە: 1- سونەت: بریتیە لە وەسیەت كردن سەبارەت بە شتێك لە سامانەكەی بەوەی خەرج بكرێت لە ڕێگایەكی خێر وچاكەدا؛ بۆئەوەی پاداشتەكەی پێی بگات لەپاش مردنی. 2- واجب: بریتیە لە وەسیەت كردن سەبارەت بەو مافانەی لەسەریەتی، ئینجا لە مافەكانی خوای گەورە بێت وەكو زەكاتدان یان كەفارەت وهاوشێوەكانیان؛ لەو شتانەی واجبن لە بنچینەی شەریعەتدا، یان مافەكانی مرۆڤەكان بێت وەكو قەرز وگێڕانەوەی سپاردەكان. 3- حەرام: ئەگەر وەسیتە سونەتەكە زیاتر بێت لە سێ یەكی سامانەكەی، یان وەسیەت بكات بەوەی هەموو سامانەكەی بۆ تەنها كەسێك بێت لە میراتگرەكان (ستەمی تێدا بێت).
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەى ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وپەلەکردنی بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە، وگوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەكانی شەریعەت كە پڕە لە دانایی.
ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: وڕوخسەتدان بە دوو شەو یان سیان بۆ دوورخستنەوەى خەجاڵەتباری وقورسی وناڕەحەتیە.
شتە گرنگەکان باشتر وایە بپارێزرێن بە نووسینەوەیان؛ چونکە چاكترە بۆ لەبیرنەچوونەوە وبۆ پاراستنی مافەكان.
التصنيفات
وەسیەت کردن