مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە

مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە

لە حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ سەبارەت بە هەندێک کردەوە وەکو پەرستن ئەنجامم دەدا لە جاهیلیەتدا وەکو خێرکردن وئازادکردنی کۆیلە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، ئایا هیچ پاداشتێکم دەدرێتەوە (لەسەر ئەنجامدانیان)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە کافر ئەگەر مسوڵمان بێت ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەو کردەوە چاکانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی پێش موسوڵمان بوونی وەکو خێر کردن وئازادکردنی بەندە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.

فوائد الحديث

کردەوە چاکەکانى کافر لە دونیادا ؛ بێ پاداشتە لە قیامەتدا لەکاتێک خاوەنەکی بە بێ باوەڕی مردووە

التصنيفات

ئیسلام