إعدادات العرض
ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)
ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الصلاة)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الفلاح)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، (ئەویش) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (لا إله إلا الله) ؛ لە دڵیەوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली മലയാളം Italiano or Bosanski ಕನ್ನಡ Oromoo Română Shqip Soomaali Српски Wolof Українська Tagalog தமிழ் Moore Malagasy Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyarالشرح
بانگدان بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵكیە كە كاتی نوێژكردن هاتووە، و ڕستەكانی بانگدان ؛ ڕستەكانی بیروباوەڕی لەخۆگرتووە لەئاینی ئیسلامدا. لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی ڕێگەپێدراوە لەكاتی بیستنی بانگدا ؛ ڕوونیدەكاتەوە، ئەویش ئەوەیە بیسەر وەكو بانگبێژ بڵێت، ئەگەر بانگبێژ ووتی: (الله أكبر الله أكبر)، ئەوا بیسەریش دەڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، بەم شێوە لەپاش بانگبێژ ڕستەكان دووبارە دەكاتەوە هەتا بانگبێژ دەگاتە ئەوەی دەڵێت: (حي على الصلاة) ، (حي على الفلاح)، لەم كاتەدا بیستەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەركەسێك بەدڵسۆزی لەدڵیەوە بانگەكە دووبارە بكاتەوە لەپاش بانگبێژ ؛ دەچێتە بەهەشتەوە. مانای ڕستەكانی بانگدان: (الله أكبر): واتا خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەهەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە. (أشهد أن لا إله إلا الله): واتا هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله. (أشهد أن محمدا رسول الله): واتا دانیپێدا دەنێم وشاهێدی دەدەم بە زمان ودڵم كە موحەمەد پێغەمبەری خودایە، خوای گەورە ناردوویەتی، وگوێڕایەڵیكردنی واجبە. (حي على الصلاة): واتا وەرن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وكاتێك بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله): واتا هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت. (حي على الفلاح): واتا وەرن بۆ هۆكارەكانی بردنەوە وسەركەوتن وسەرفرازی، ئەویش بردنەوەی بەهەشت وڕزگاربوونە لە دۆزەخ.فوائد الحديث
فەزڵ وپاداشتی دووبارە ووتنەوەی ئەوەی بانگبێژ دەیڵێت لەبانگەكەدا، بەڵام لە : (حي على الصلاة) و (حي على الفلاح) ؛ لەجیاتی دووبارە ووتنەوەیان دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله).