إعدادات العرض
من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم
من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: هەرکاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە موسڵمانان بكردایە؛ فەرمانی پێدەكردن بەو كردەوانەی؛ کە بە پێی توانا بتوانن ئەنجامیان بدەن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئێمە وەکو تۆ نین، خودا لە گوناهی ڕابردوو و داهاتووت خۆش بووە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووڕە بوو وئەمە لە ڕوخساریدا دیار بوو، پاشان فەرمووی: «من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Bahasa Indonesia বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands Hausa ਪੰਜਾਬੀ Kiswahiliالشرح
دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کاتێک فەرمانی بە خەڵکی دەکرد بە کارێک لە کارەکان؛ فەرمانی بەوە دەکرد کە ئاسانە لەسەریان نەک قورس و ناڕەحەت، لە ترسی ئەوەی نەوەك نەتوانن بەردەوام بن لەسەری، و خۆیشی بە هەمان شێوە؛ كاری بە ئاسانترەكە دەكرد هەروەكو چۆن فەرمانی پێدەکردن، بەڵام ئەوان داوایان لێدەکرد کە ئەرکی قورسیان پێ بسپێرێت، چونکە پێیان وابوو کە پێویستیان بە زێدەڕۆیی هەیە لە ئەنجامدانی كردەوەدا بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان. دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خودا، حاڵی ئێمە وەک حاڵی تۆ نییە، چونکە خوای گەورە لە گوناهەکانی پێشوو و داهاتووی تۆ خۆش بووە، ئەویش تووڕە دەبوو هەتاوەکو تووڕەییەكەی لەسەر ڕووخساری دەردەكەوت، پاشان دەیفەرموو: بەڕاستی من لە هەمووتان زیاتر لە خوا دەترسم و زاناترم سەبارەت بە ئەو، بۆیە ئەوە ئەنجام بدەن کە فەرمانتان پێدەکەم.فوائد الحديث
ئیبن حەجەر دەڵێت: تەنها فەرمانی پێکردوون بەو شتانەی کە ئاسانن لەسەریان بۆئەوەی بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی، هەروەک لە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە كە دەفەرموێت: (خۆشەویسترین کردەوە لە لای خودا ئەوەیە كە بەردەوام ئەنجام دەدرێت).
پێویستە پیاوی چاک واز لە کۆششکردن نەهێنێت لە کردەوەدا ؛ بەهۆی پشت بەستن بە چاکێتی خۆی.
ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی ئەو فەزڵ و چاکێتیە بكات كە لە خودی خۆیدا هەیە بەپێی پێویستی، بەمەرجێك دڵنیا بێت لەوەی كە تووشی خۆهەڵکێشان و خۆبەگەورەزانین نابێت.
باشتر وایە لە پەرستندا میانڕەوی و بەردەوامی هەبێت، نەک زیادەڕەوی کردنێک کە ببێتە هۆی وازلێهێنان.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر بەندە گەیشتە لوتکە لە پەرستن و بەرهەمەکانیدا؛ ئەوە زیاتر هانی دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەری، بۆ هێشتنەوەی نیعمەتەکە، و بۆ زیادکردنی بە سوپاسگوزاری کردن لەسەری.
ڕەوایەتی تووڕەبوون لە کاتی پێشێلکردنی فەرمانێکی شەرعیدا، و نكۆڵی كردن لە کەسی زیرەک و شیاو بۆئەوەی لە مانا تێبگات کاتێک کەمتەرخەمی دەکات لە تێگەیشتندا، وبۆ هاندانی لەسەر هۆشیاری و ئاگاداربوون.
ئاماژەیە بۆ نەرمونیانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بەرامبەر بە ئوممەتەکەی، وبۆ ئەوەی کە ئایین ئاسانە، و شەریعەت لێبووردەیە و پاکە لە شیرك وهاوبەشدانان بۆ الله.
زۆری بەپەرۆشی و ئارەزووی هاوەڵان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان، و خێر وچاكەی زیاتریان داوا دەكرد.
وەستان لەسەر ئەو سنوورەی کە شەریعەت دایناوە لە واجب وحەرام وڕوخسەت وهتد، و باوەڕبوون بەوەی جێبەجێكردنی ئاسانترەكە کە بە پێی شەریعەتە؛ باشترە لە جێبەجێكردنی قورسترەکە کە پێچەوانەی شەریعەتە.
