من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم

من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -عز وجل- ئەوی ناردووە بۆئەوەی ڕەوشت وفەزڵ وكردەوە جوانەكان كامڵ بكات؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردراوە بۆئەوەی پەیامی پێغەمبەرانی پێشوو تەواو بكات، وتەواوكاری ڕەوشتە جوانەكانی عەرەبە، ئەوان خێریان خۆشدەویست وڕقیان لە شەڕ وخراپە بوو، خەڵكانێكی جوامێر وبەخشندە وشكۆدار بوون، وخوای گەورە پێغەمبەری نارد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بن وڕەوشت وخووە ناشیرینەكانیان نەهێڵێت وەكو شانازی كردن بە باوباپیران، وخۆبەگەورەزانین، وبەچاوی سووك سەیركردنی هەژار وهتد.

فوائد الحديث

هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەكان، ونەهی كردن لە پێچەوانەكانیان.

ڕوونكردنەوەی گرنگی ڕەوشتە جوانەكان لە شەریعەتی ئیسلامدا، ولە ڕاستیدا لە ئەولەویەتەكانیدان.

خەڵكی جاهیلیەت هەندێك لە ڕەوشتە جوانەكانیان تێدا مابوو، لەوانەیش: بەخشندەیی وئازایەتی وزۆر ڕەوشتی تر كە ئاینی ئیسلام هات بۆ ئەوەی كامڵیان بكات.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان