زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله

زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله

لە عبد الله ی كوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا !شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لە سەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین و هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی: «زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله». ولە گێڕانەوەیەكدا: لە فەرموودەی موعازی كوڕی جەبەل -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دوایین شت كە لەسەری پێغەمبەری خودام جێهێشت -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو كە ووتم: چی كردەوەیەك خێرترینە ونزیكترمان دەكاتەوە لە الله؟ فەرمووی: «ئەوەیە بمریت و زمانت پاێاو بێت بە زیکر ویادی الله -عَزَّ وَجَلَّ-».

[(سەحیح - ڕاست)] [رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان]

الشرح

پیاوێك سكاڵای هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی پەرستنە سونەتەكان زۆر بوون لەسەری هەتا وای لێهاتووە ناتوانێت ئەنجامیان بدات بەهۆی لاوازبوونی، پاشان پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەكی ئاسان كە ببێـتە هۆی بەدەستهێنانی خێری زۆر ودەستی پێوە بگرێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كرد بەوەی زمانی بەردەوام شێدار وجوڵاو بێت بە یادكردنی الله -سبحانه وتعالی- لە هەموو كات وحاڵێكدا؛ ئەمیش بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله واستغفر الله) ونزاكردن وزیكرەكانی تر.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەی بەردەوامبوون لەسەر یادی خواى گەورە -سبحانه وتعالی-.

لە گەورەیی فەزڵی پەروەردگار ئەوەیە هۆکارەکانى دەستکەوتنی پاداشتی ئاسانکردووە.

جیاوازی فەزڵ وپلەى بەندەکان لە بەشیان لە دەرگاکانى خێر وچاکەکاری.

زۆر یادکردنی خواى گەورە بە زمان بە تەسبیح وتەحمید وتەهلیل وتەکبیر وجگە لە ئەوانە؛ کە یادکردنی دڵیشی لەگەڵدا بێت جێگای زۆرێک لە پەرستنە سونەتەکان دەگرێتەوە.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەچاوی پرسیارکاران دەکات بە وەڵامدانەوەى هەریەکێکیان بەو شێوەیەی گونجاوە بۆیان.