إعدادات العرض
کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: هیوا بخوازە، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت چەند جارێک، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت:…
کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: هیوا بخوازە، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت چەند جارێک، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: «هیوا بخوازە»، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت (چەند جارێک)، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: «ئایا هیوات خواست؟»، دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: «ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa தமிழ் অসমীয়া Nederlands Kiswahili አማርኛ ไทยالشرح
ئەو کەسەی کەمترین پلە وموڵکی هەیە لە بەهەشتدا؛ هەموو هیوایەک دەخوازێت پێی دەبەخشرێت هەتاوەکو هیچ هیوایەکی نامێنێت، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: (هیوا بخوازە)، بۆیە بە ویستی خۆی هیوا دەخوازێت، هەتاوەکو کاتێک هەموو هیوایەک دەخوازێت؛ خواى گەورە پێی دەفەرموێت: (ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا)، ئەمیش وەکو زیادەیەک وفەزڵێک وڕێزلێنانێک لە لایەن خواى گەورەوە بۆ ئەو بەندەیە.