هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ،…

هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك كاتێك گوێی لە بانگ دەبێت، پاش تەواوبوونی بانگەكە بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ:خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگە)؛ بانگ چەند ڕستەیەكە كە خەڵكی پێ بانگ دەكرێت بۆ پەرستنی الله ونوێژكردن، (التَّامَّةِ:كامڵ ومەزنە)؛ تەواو وكامڵە، وبانگەوازیە بۆ تەوحید -یەك خوا پەرستی- وپەیامی ئاسمان، (وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ:ئەم نوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە)؛ كە بەردەوام ئەنجامدەدرێت، (آتِ:ببەخشە)، (مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ: بە موحەمەد ﷺ -وەسیلەت-)؛ وەسیلەت بەرزترین شوێنە لە بەهەشتدا كە تەنها بۆ ئەو دەبێت، (وَالفَضِيلَةَ:وفەزیڵەت)؛ پلەی فەزڵ وڕێزلێنان كە لەسەرەوەی پلەی هەموو خەڵكیە، (وَابْعَثْهُ:وپێی ببەخشە)، (مَقَامًا مَحْمُودًا:پلەی ستایشكردن)؛ ستایش دەكرێت ئەوەی ئەم پلەیەی پێدەبەخشرێت، ئەمیش پلەی شەفاعەتكردنی مەزنە لە ڕۆژی قیامەتدا، (الَّذِي وَعَدْتَهُ: كە پەیمانت پێداوە)؛ كاتێك دەفەرمویت: ﴿عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا﴾ واتە: ﴿ئومێدەوار بە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)﴾، بەوەی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت. ئەوەی ئەم نزایە بكات لەپاش بیستنی بانگ؛ ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- بۆ مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.

فوائد الحديث

ووتنی ئەم نزایە لە پاش تەواوبون لە وتنەوەی بانگ لەپاش بانگبێژەوە؛ ڕێگەپێدراوە، وئەوەی گوێبیستی بانگ نەبێت ؛ نایخوێنێت.

فەزڵ وپلە وپایەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە وەسیلەت* وفەزیڵەت**وپلەی ستایشكراو وشەفاعەتی مەزنی پێبەخشراوە بۆ ئەوەی حوكم بكرێت لەنێوان بەندەكاندا. *(وەیسلەت -الوسیلة-: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا)، **(فەزیڵەت -الفضیلة-: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان)

جەختکردنەوە لەسەر شەفاعەت کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە دەفەرموێت: (حلَّت له شفاعتي يوم القيامة) واتە: (شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا).

شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەو كەسانەیە كە تاوانە گەورەكانیان كردووە لە ئومەتەكەی؛ بۆئەوەی نەچنە دۆزەخەوە یان ئەوانەی چوونەتە نێویەوە دەربچن، یان شەفاعەتی بۆ مسوڵمانانی تر بۆ ئەوەیە بچنە بەهەشتەوە بەبێ لێپرسینەوە، یان بۆئەوەی پلەكانیان بەرز بكرێتەوە لە بەهەشتدا.

تەیبی دەڵێت: -لەكاتی بانگدا- لەسەرەتاوە هەتاوەكو ووتنی: (محمدًا رسول الله) ئەمە بانگكردنێكی گشتی وتەواوە، ووتنی: (حي على الصلاة وحي على الفلاح)؛ ئاماژەیە بۆ نوێژە دامەزراوەكە -نوێژی فەرز- هەروەكو پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ﴾ واتە: ﴿ئەوانەن کە بەڕاستی نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن﴾، لەوەیە مەبەست لە نوێژكردن؛ نزا كردن بێت، ولەوەیە مەبەست لە دامەزراو؛ بەردەوامی بێت چونكە ئەگەر كەسێك لەسەر شتێك دابمەزرێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانی، بۆیە كاتێك دەفەرموێت: (والصلاة القائمة:نوێژە دامەزراوەكە)؛ ڕوونكردنەوەی بانگەوازیەكی گشتی وتەواوە، ولەوەیە مەبەست لە نوێژ -الصلاة-؛ نوێژێكی تایبەت ودامەزراو بێت كە لەو كاتەدا بانگی بۆ دەكرێت وئەمە نزیكترینە لە ڕاستیەوە.

موهەلەب دەڵێت: فەرموودەكە هاندانی تێدایە بۆ نزاكردن لەكاتی نوێژەكاندا؛ چونكە حاڵەتێكە تێیدا هیوا هەیە بە وەڵامدانەوەی نزاکان.

التصنيفات

ژیانی ڕۆژی دوایی, بانگدان وقامەت کردن