فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم

فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە فەرمانی پێكردووە لەسەر حەوت ئەندامی لاشە سوجدە ببات؛ ئەوانیش بریتین لە: یەكەم: نێوچەوان؛ كە ئەمیش بەشی سەرەوەی ڕووە لەسەرووی لووت وچاوەكان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی كرد، وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی نێوچەوان ولووت بەیەك ئەندام هەژمار دەكرێن لە حەوت ئەندامەكە، وبۆ جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی دەبێت سوجدەبەر لووتی بدات لەسەر زەوی. ئەندامی دووەم وسێیەم: هەردوو دەست. ئەندامی چوارەم وپێنجەم: ئەژنۆكان. ئەندامی شەشەم وحەوتەم: پەنجەی پێیەكان. وفەرمانی پێمان كردووە بەوەی قژ نەبەستینەوە، وجلەكانمان كۆ نەكەینەوە بەسەر یەكتر لەكاتی سوجدە بردن ؛ بەمەبەستی پاراستنی، بەڵكو وەكو خۆی وازی لێدەهێنن بۆ ئەوەی بكەونە سەر زەوی، و لەگەڵ ئەندامەكانی تر سوجدە ببەن.

فوائد الحديث

واجبێتی سوجدە بردن لەسەر حەوت ئەندام لە نوێژدا.

كۆكردنەوە وبەستنەوەی جل وقژ لەکاتی نوێژدا ؛ مەکروهە.

واجبە نوێژخوێن دڵنیا وئارام بێت لەنوێژەكەیدا، ئەمیش بەوەی هەر حەوت ئەندامەكە لەسەر زەوی دابنێت، وهێمن بێت هەتاوەكو زیكری ئەو پایە دەڵێت.

نەهی كردن لە كۆكردنەوە وبەستنەوەی قژ لەنوێژدا ؛ تایبەتە بە پیاوان، چونكە ئافرەت لەكاتی نوێژدا ؛ فەرمانیپێكراوە خۆی دابپۆشێت.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ