إعدادات العرض
ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە
ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە
لە بەڕائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල ไทย Azərbaycan മലയാളം नेपाली Moore Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیفەت وچۆنیەتی دانانی دەستەكان ڕووندەكاتەوە لەكاتی سوجدە بردن لە نوێژدا: دەبێت پەنجەكانی دەستەكان پێكەوە بلكێنرێن ولەپی دەستەکان لەسەر زەوی بن بەرەو ئاراستەی قیبلە، ودەبێت ئانیشكەكان بەرز بکرێنەوە لەئاستی زەوی وجوت نەکرێن بە لا تەنیشتەكانی لاشەوە.فوائد الحديث
واجبە لەسەر نوێژخوێن لە کاتی چوون بۆ سوجدەدا هەردوو ناولەپی دەستەکانی لەسەر زەوی دابنێت، وناولەپەکان یەکێکن لەو حەوت ئەندامەی کە سوجدەیان لەسەر دەبرێت.
سوننەتە هەردوو باڵەکانى لە مەچەکەکان بەرەو سەرەوە بەرز بکاتەوە لەسەر زەوی، ومەکروهە لەسەر زەوی ڕایان بخات هەروەکو چۆن ئاژەڵ پەلەکانى لەسەر زەوی ڕادەخات.
دروستێتی دەرخستنی توانا وهێز وحەزکردن بە پەرستن.
ئەگەر نوێژخوێن لەسەر هەموو ئەندامەکانی سوجدە بردن؛ سوجدە ببات، ئەوا هەر ئەندامێک مافى خۆی وەردەگرێت لە پەرستندا.
التصنيفات
سیفەتی نوێژ