إعدادات العرض
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك…
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)
لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල دری ไทย മലയാളം नेपाली Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە نوێژەكەی تەواو بكات سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست وچەپیدا، بە لای ڕاستیدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وئاوڕی دەدایەوە بە لای چەپیدا ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله).فوائد الحديث
هەردوو سەلامدانەوەكە لەپاش تەواوبوونی نوێژ؛ یەكێكە لە پایەكانی نوێژ.
ڕێگەپێدراوە هەندێک کات زیادەی (وبركاته) بڵێت لە کاتی سەلامدانەوەدا، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام نەیدەووت.
ووتنی هەردوو سەلامدانەوەكە لەپاش تەواوبوونی نوێژ؛ واجبە، بەڵام ئاوڕدانەوە لەكاتی ووتنی سەلامدانەوەكان؛ سوننەتە.
پێویستە بڵێت: (السلام عليكم ورحمة الله) لەكاتی ئاوڕدانەوەدا؛ نابێت لە پێش یان لە پاش سەلامدانەوە بیڵێت.
التصنيفات
سیفەتی نوێژ