پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە

لە وابیسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێكی بینی بە تەنها لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە نوێژ دەكات، فەرمانی پێكرد بەوەی نوێژەكەی دووبارە بكاتەوە؛ چونكە لەم حاڵەتەدا نوێژەكەی دروست نییە.

فوائد الحديث

هاندان بۆ زوو چوون بۆ نوێژی بەكۆمەڵ وئامادەبوون لە ڕیزی پێشەوە، ونابێت بە تەنها لە پشت ڕیزەكانەوە نوێژ بکرێت بۆئەوەی نوێژەكەی پوچەڵ نەبێتەوە.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەوەی بەتەنها دەستی بە نوێژ كرد لە پشت ڕیزەكانەوە پاشان چووە نێو ڕیزەكانەوە پێش بەرزبوونەوەی ئیمام لە ڕكوع بردن؛ ئەوا واجب نییە ئەو ڕكاتە دووبارە بكاتەوە، هەروەكو لە فەرموودەكەی ئەبو بەكرەدا هاتووە، ئەگەرنا واجبە ڕكاتەكە دووبارە بكاتەوە بەپێی ئاماژەی گشتی فەرموودەكەی وابیسە.

التصنيفات

حوکمەکانی کەسی پێشنوێژ ونوێژخوێنەکانی پشتی