إعدادات العرض
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ ไทย پښتو മലയാളം नेपाली ქართული Magyar తెలుగుالشرح
عوقبەی كوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە هۆكارەكانی ڕزگاربوونی ئیماندار لە دونیا وقیامەتدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پابەندی سێ شت بە: یەكەم: زمان بپارێزە وبەدووری بگرە لە ووتنی هەرشتێك كە خێری تێدا نەبێت، ولە ووتنی هەرشتێك شەڕ وخراپەی تێدا بێت، وتەنها باسی خێر وچاكە بكە. دووەم: پەیوەستی ماڵەكەت بە بۆ پەرستنی الله لەكاتی تەنهابووندا، وسەرقاڵی گوێڕایەڵی وبەندایەتی كردن بە بۆ الله -عز وجل-، وبە مانەوە لە ماڵەكەت دوور بە لە هەموو فیتنە وخراپەیەك. سێیەم: وبگری وپەشیمان بەرەوە وتەوبە بكە لە هەموو تاوان وگوناهێك كە كردووتە.فوائد الحديث
بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر زانینی ڕێگاكانی ڕزگاربوون.
ڕوونكردنەوەی هۆكارەكانی ڕزگاربوون لە دونیا وقیامەتدا.
ئامۆژگاری كردنی مرۆڤ بەوەی سەرقاڵی نەفسی خۆی بێت ئەگەر نەیتوانى سوود بە خەڵکی بگەیەنێت، هەروەها تێكەڵ نەبوون لەگەڵ خەڵكی ئەگەر بترسێت لە زیان لەسەر دینداریەکەى یان نەفسی.
ئاماژە كردن بۆ گرنگیدان بە مانەوە لە ماڵ بەتایبەتی لەكاتی فیتنەدا، چونكە ئەمە لە هۆكارەكانی پاراستنی ئاین ودینداریە.