ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با داواکردنی قەرز دوا بخات یان لە قەرزەکە خۆش بێت (لە کەسێک کە باری دارایی خراپە)

ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با داواکردنی قەرز دوا بخات یان لە قەرزەکە خۆش بێت (لە کەسێک کە باری دارایی خراپە)

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با داواکردنی قەرز دوا بخات یان لە قەرزەکە خۆش بێت (لە کەسێک کە باری دارایی خراپە)».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتای فەرموودەکە: «ئەوەی پێی خۆشە»، واتا: ئاسوودەیە وحەزی لێیە. «کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت»، واتا: ڕزگاری بکات لە سەختی وناخۆشی وتەنگیەکانی ڕۆژی قیامەت. «ئەوا با داواکردنی قەرز دوا بخات یان لە قەرزەکە خۆش بێت لە کەسێک کە باری خراپە»، واتا: با داواکردنی قەرزەکەی دوا بخات لەو کاتەی کە دەبێت بدرێت، وماوەکەی بۆ درێژ بکاتەوە هەتاوەکو ئەوەندەی دەبێت کە قەرزەکە بداتەوە. «یان لە قەرزەکە خۆش بێت»، واتا: با لێی خۆش بێت لەو قەرزەکە لە هەمووی یان هەندێکی بە تایبەت بۆ کەسێک کە شایستە بێت، هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ}[البقرة: 280]، واتە: {وئەگەر قەرزدار نەدار بوو ئەوا با مۆڵەتی بدرێت تا خودالێی ڕزقی پێدەدا وئەگەر لە (قەرزەکە) خۆش بن خێرتر وباشترە بۆتان ئەگەر تێبگەن}.

التصنيفات

قەرز