إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (زەکاتی سەرفیترە)ی فەرز کرد لەسەر نێر ومێ وئازاد وکۆیلە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (زەکاتی سەرفیترە)ی فەرز کرد لەسەر نێر ومێ وئازاد وکۆیلە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (زەکاتی سەرفیترە)ی فەرز کرد لەسەر نێر ومێ وئازاد وکۆیلە، صاعێک (چوار گوێل) لە خورما، یان صاعێک (چوار گوێل) لە جۆ، ئیبن عومەر دەڵێت: بۆیە خەڵکی لە پاشدا بە گوێرەی نیو صاع (دوو گوێل) لە گەنم زەکاتی سەرفیترەیان دەردەکرد، لەسەر بچووک وگەورە (واجبە). ولە ریوایەتێکدا: «پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن دەبێت (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands አማርኛ ไทย മലയാളം Românăالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی واجب کرد لەسەر هەموو مسوڵمانان (بەخشینی ڕۆژووشکاندن -بەخشینی ڕەمەزان- واجب کرد): ئەوانەی زیاد لە پێویستی خۆیان هەیە لە ڕۆژی جەژندا وبڕەکەى صاعێک (چوار گوێڵ -دوو کیلۆ ونیو بۆ سێ کیلۆ) بۆ یەک کەس، بەخشینی زەکاتى سەرفیترە واجبە لەسەر بچووک وگەورە ونێر ومێ وئازاد وبەندە، کە صاعێک لە خورما یان صاعێک لە جۆ یان هەر خواردنێکی تر لە خواردنی خەڵکی ئەو شارە. بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە دڵدانەوە لە لایەن دەوڵەمەندانەوە بەرامبەر هەژاران لە نێو کۆمەڵگەی مسوڵماندا، بۆیە زەکاتی سەرفیترەی واجب کرد، وبەخشینی زەکاتی سەرفیترە واجبە لەسەر گەورەی خێزان یان سەرپەرشتیاری خێزان کە ئەوانەی لە ژێر دەستیدان سەرپەرشتیاریان دەکات وبەخێویان دەکات لە ژن ومنداڵ وخزمەتکار وکۆیلەکان.التصنيفات
زەکاتی سەرفیترە