إعدادات العرض
نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک، ئەگەر کەسێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ مزگەوت ومەبەستی تەنها نوێژ کردن بێت، ئەوەی هانی دەدات بۆ چوونە مزگەوت تەنها نوێژ کردن بێت؛ ئەوا هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لێ دەوەرێت هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ئەوا لە نوێژ کردندایە ئەگەر نوێژ کردن وای لێبکات کە دەرنەچێت لە مزگەوت، وفریشتەکان نزا بۆ هەریەکێک لە ئێوە دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو شوێنەی -مزگەوتەی- کە نوێژی تێدا کردووە، (فریشتەکان) دەڵێن: خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە، ئەگەر ئەو کەسە ئازاری کەس نەدات، وئەگەر هێشتا دەستنوێژی نەشکا بێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands తెలుగు മലയാളം ไทย Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Shqip Wolof Українська ქართული Moore Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر مسوڵمان لەگەڵ كۆمەڵ نوێژ بكات، ئەوا ئەم نوێژكردنەی خێرترە لە نوێژكردنی لە ماڵەوە یان دوكانەكەی بە بیست وئەوەندە جار. پاشان هۆكاری ئەمەی ڕوونكردەوە: ئەگەر پیاوێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان دەربچێت بۆ مزگەوت وتەنها مەبەستی نوێژ کردن بێت لەم دەرچوونە، هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لەسەر دەسڕێتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە وچاوەڕێی نوێژ بكات، ئەوا پاداشتی نوێژكردنی بۆ دەنووسرێت ؛ ئەگەر بەردەوام لە چاوەڕوانی نوێژدا بێت، وفریشتەکان نزای بۆ دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو مزگەوتەی نوێژی تێدا کردووە، دەڵێن: (خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە)، هەتا دەستنوێژەكەی نەشكا بێت، یان شتێك نەكات كە ببێتە هۆی ئازاردانی خەڵكی یان فریشتەكان.فوائد الحديث
نوێژی پیاوێک بە تەنها لە دوکانەکەى یان ماڵەکەى دروستە، بەڵام گوناهبار دەبێت بەهۆی وازهێنانى لە نوێژی بەكۆمەڵ بەبێ پۆزش -بەبێ عوزر-.
نوێژی بەكۆمەڵ (جەماعەت) لە مزگەوت باشترە بۆ پیاوان لە نوێژکردنی بە تەنها ؛ بە بیست وپێنج یان بیست وشەش یان بیست وحەوت پلە.
لە کردەوەى فریشتەکان؛ نزا کردنە بۆ ئیمانداران.
فەزڵ وپاداشتی چوون بۆ مزگەوت ؛ بەدەستنوێژەوە.
التصنيفات
فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی