إعدادات العرض
هەرکەسێک ناڕەحەتيەک لابدات لەسەر ئیماندارێک لە ناڕەحەتیەکانی دونیا؛ ئەوا خواى گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانى قیامەتی لەسەر لادەدات، وئەوەى ئاسانکاری بکات بۆ…
هەرکەسێک ناڕەحەتيەک لابدات لەسەر ئیماندارێک لە ناڕەحەتیەکانی دونیا؛ ئەوا خواى گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانى قیامەتی لەسەر لادەدات، وئەوەى ئاسانکاری بکات بۆ قەرزدارێک یان هەژارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئاسانکاری بۆ دەکات لە دونیا وقیامەتدا، وئەوەى هەڵەی مسوڵمانێک بپۆشێت؛ ئەوا خواى گەورە هەڵەکانى دەپۆشێت لە دونیا وقیامەتدا
له ئەبو هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وآله وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك يارمەتى موسڵمانێك بدات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکی دونیايى لەسەر لابدات؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەدات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورە کاریش بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەك ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆ ئەوەی عیلم وزانينێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وپێداچوونەوە بکەن؛ ئەوا بێگومان دڵ ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك کار وكردەوەی کەموکورتی تێدابێت وپاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵە فریای ناکەون ونابنە هۆی پێشخستنی».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Nederlandsالشرح
سوودەکانی فەرموودەکە: ئەوەى ناڕەحەتیەک لابدات لەسەر مسوڵمانێک، یان کار ئاسانیەکی بۆ بکات بەهۆی کارێک کە لەسەری قورس بوو، یان مسوڵمانێک بپۆشێت بەهۆی هەڵەیەک یان تاوانێک ئەوا خواى گەورە پاداشتی ئەویش دەداتەوە لە ڕەگەزی ئەو کردەوانەى کە سوودی گەیاند بە برا مسوڵمانەکەى، خوا گەورە بەندە سەرفراز دەکات لە دونیا وقیامەتدا کاتێک یارمەتی برای مسوڵمانى دەدات بەهۆی کارێک کە لەسەری قورس بووە، وئەوەى ڕێگایەکی هەستپێکراو بگرێتە بەر وەکو ئامادەبوونی ئەڵقەکانى فێربوونی قورئان خوێندن ودانیشتن لە لای زانایان بۆ مەبەستی فێربوون، یان ڕێگایەکی واتایی بگرێتەبەر کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانى ئەم زانستە وەکو پێداچوونەوەى وبیرکردنەوە وهەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە زانستە بەسوودەکان وجگە لەمانە. ئەوەى ئەم ڕێگایانە بگرێتە بەر بە نیەتێکی چاک وڕاستگۆیانەوە ئەوا خواى گەورە سەرکەوتووی دەکات بۆ بەدەستهێنانى زانستی بەسوود کە ڕێگایەکە بەرەو بەهەشت، وئەوانەى کۆ دەبنەوە لە ماڵێک لە ماڵەکانى خواى گەورە بۆ خوێندنەوە وفێربوونی قورئانی پیرۆز؛ خواى گەورە سەکینەت وئارامی وڕەحمەت دادەبەزێنێتە سەریان وفریشتەکان ئامادەی ئەو جۆرە دانیشتنانە دەبن وخواى گەورە لە سەرەوەى ئاسمانەکان باسیان دەکات، وهەموو ڕێزداری وشەرەفمەندیەک بە کردەوەى چاکە نەک بە ڕەچەک وبنەماڵە.التصنيفات
فەزڵی زانستی شەرعی