إعدادات العرض
خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن
خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ বাংলা ភាសាខ្មែរ ગુજરાતી Nederlandsالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە خۆشەویستترین شوێن لە لای الله -عز وجل- مزگەوتەکانن؛ چونكە شوێنی پەرستنن، ولەسەر تەقواداری بنیات نراون، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن؛ چونكە زۆر جار شوێنی فێڵ وهەڵخەڵەتاندن وڕیبا وسوێندی درۆ وشكاندنی پەیمان وپشتكردنن لە یادی الله.فوائد الحديث
پیرۆزی وڕێزداری وپلە وپایەی مزگەوت؛ چونکە ئەوانە ماڵی خودان وتێیاندا زۆر یادی خواى گەورە دەکرێت.
هاندان بۆ پابەند بوون بە مزگەوت، وزۆر ڕۆیشتن بۆی؛ بۆئەوەی خوای گەورە بەندەی خۆش بوێت ولێی ڕازی بێت، وهاندان بۆ كەم سەردانیكردنی بازاڕەكان مەگەر بەهۆی شتێكی پێویستەوە نەبێت؛ ئەمیش بۆ خۆ بەدوور گرتن لە هۆكارەكانی توڕەیی الله.
نەوەوی دەڵێت: مزگەوتەكان شوێنی دابەزینی ڕەحمەتن وبازاڕەكان بە پێچەوانەوە.