نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان

نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان، ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ؛ ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش كاردانەوەیان دەبێت (لەم ناڕەحەتی وئازارە ودەناڵێنن) بە شەونخونی و تا دایان دەگرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە واجبە حاڵی مسوڵمانان لەگەڵ یەكتردا لەڕوانگەی ویستنی خێر وڕەحمەت ویارمەتی وسەرخستن، وئازار چەشتن بەهۆی ئەو زیانەی تووشیان بووە ؛ دەبێت وەكو یەك لاشە وابن، ئەگەر ئەندامێكی نەخۆش بێت، هەموو ئەندامەكانی تر كاردانەوەیان دەبێت بە شەونخونی وتا دایان دەگرێت.

فوائد الحديث

دەبێت مافى مسوڵمانان بەگەورە دابنرێت، وئامۆژگاری کردن بە هاوکاری لە نێوانیان وسۆز ونەرمونیان بوونیان بەرامبەر یەکتر.

دەبێت پەیوەندی خۆشویستن وسەرخستن هەبێت لەنێوان ئیمانداراندا.

التصنيفات

ئیسلام