إعدادات العرض
جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە
جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو Oromoo አማርኛ ไทย Română മലയാളം Deutsch नेपाली Кыргызча ქართული Moore Magyar తెలుగుالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مسوڵمان جوێن بە برای مسوڵمانی بدات، وئەمە فاسقێتیە ودەرچوونە لە گوێڕایەڵی الله وپێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم-، وشەڕ وكوشتاری مسوڵمان بەرامبەر بە براكەی؛ لە كردەوە كوفرەكانە، بەڵام كوفری بچووك.فوائد الحديث
واجبە مسوڵمان ڕێز بگرێت لە خوێن وناوبانگ وکەسایەتی هەموو مسوڵمانێک.
ترسناكی سەرەنجامی جوێندان بە مسوڵمان بە ناهەق؛ ئەوەی بە ناهەق جوێندەدات كەسێكی فاسقە.
جوێندان بە مسوڵمان وشەڕ كردن دژی ؛ ئیمان لاواز وكەم دەكاتەوە.
هەندێك كردەوە بە كوفر ناودەبرێت؛ ئەگەرچیش ناگاتە پلەی كوفری گەورە كە بكەرەكەی لە ئیسلام دەردەكات.
مەبەست لە كوفر لێرەدا؛ كوفری بچووكە كە بكەرەكەی لە ئیسلام دەرناكات بە یەكدەنگی زانایانی ئەهلی سونە، چونكە خوای گەورە -عز وجل- جەختی كردووەتەوە لەسەر برایەتی ئیمانداران تەنانەت لەكاتی شەڕ وناكۆكیشدا دژی یەكتر، هەروەكو دەفەرموێت: ﴿وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا...(9) إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ...(10)﴾ [سورەتی -الحجرات-] واتە: ﴿ئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن...(9) بێگومان باوەڕداران برای یەکترن...(10)﴾.