إعدادات العرض
مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان
مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان» ووترا: ئەو مافانە چین ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «ئەگەر پێی گەیشتیت سەلامی لێبکەیت، ئەگەر دەعوەتی کردیت وەڵامی بدەیتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکەیت، ئەگەر پژمی و ووتی: (الحمد للە)؛ وەڵامی بدەرەوە (بڵێ: یرحمک الله)، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مافی مسوڵمان لەسەر برای مسوڵمانی شەش شتە: یەكەم: سەلامی لێدەكات ئەگەر پێی بگات، ئەمیش بە ووتنی: (السلام علیكم)، وئەویش وەڵام دەداتەوە بە ووتنی: (وعلیكم السلام). دووەم: وەڵامدانەوەی دەعوەتی ئەگەر بانگی كرد بۆ وەلیمە یان هەر دەعوەتییەکی تر. سێیەم: ئامۆژگاری دەكات ئەگەر داوای لێبكات، بەبێ ڕوپامایی وبە بێ فێڵ كردن. چوارەم: ئەگەر پژمی، و ووتی: (الحمد لله) واتە: (حەمد وسوپاس بۆ الله)، ئەوا دەبێت وەڵامی بداتەوە وبڵێت: (یرحمك الله) واتە: (الله ڕەحمت پێبكات)، لەبەرامبەر كەسی یەكەم (كەسی پژمیو) دەڵێت: (يَهديكم الله ويُصلح بالكم) واتە: (الله هیدایەتت بدات وكاروبارت چاك بكات). پێنجەم: سەردانی دەكات ئەگەر نەخۆش بێت. شەشەم: نوێژی لەسەر دەكات ئەگەر بمرێت، وشوێنی جەنازەكەی دەكەوێت هەتاوەكو دەفن ودابۆشینی تەواو دەبێتفوائد الحديث
شەوكانی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (مافی مسوڵمان)؛ مەبەست ئەوەیە نابێت پشت گوێ بخرێت و وازی لێ بهێندرێت، بۆیە ئەنجامدانی یان واجبە یان سوننەتێكە زۆر جەختی لەسەر كراوەتەوە وچوێندراوە بە واجبێك كە نابێت وازی لێبهێندرێت.
وەڵامدانەوەی سەلامکردن فەرزە لەسەر هەموو كەسێك ئەگەر ئەوەی سەلامی لێكراوە تەنها خۆی بوو، بەڵام ئەگەر کۆمەڵێک بوون؛ ئەوا لەسەر یەکێکان فەرزە وەڵام بداتەوە لە جیاتی هەمووی، ودەستپێكردن بە سەلامكردن لە بنچینەدا سوننەتە.
سەردانیکردنی نەخۆش لە مافی مسوڵمانە لەسەر برا مسوڵمانەکانى؛ چونکە دەبێتە هۆی هێنانى ئاسوودەیی ودڵنەوایی بۆی، وفەرزی كیفایەتە (ئەگەر كۆمەڵێك ئەنجامیان دا؛ واجبێتی لەسەر ئەوانی تر لادەچێت).
واجبێتی وەڵامدانەوەی دەعوەتی ئەگەر گوناهی تێدا نەبێت؛ ئەگەر وەلیمە -دەعوەتی هاوسەرگیری- بوو ئەوا زۆرینەی زانایان دەڵێن: واجبە وەڵام بدرێتەوە مەگەر بەهۆی پۆزشێكی شەرعیەوە نەبێت، بەڵام ئەگەر وەلیمە نەبێت ئەوا زۆرینەی زانایان دەڵێن: سوننەتە وەڵام بدرێتەوە.
وەڵامدانەوەى ئەو کەسەی دەپژمێت وحەمد وسوپاسی خواى گەورە دەکات؛ فەرزە لەسەر ئەوەی گوێی لێیە كەسی پژمیو حەمد وسوپاسی خودا دەكات.
كامڵێتی شەریعەت و بەپەرۆشی لەسەر پتەوكردنی ئیمان وپەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان، هەروەها گرنگیدانی شەریعەت بە بەهێزكردنی هۆكارەكانی خۆشەویستی لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگادا.
لە هەندێك گێڕانەوەدا لە جیاتی (تەسمیت:سَمِّتْ)؛ (تەشمیت:شمِّتْ) هاتووە، واتا: نزا كردن بە خێر وبەرەكەت، ووتراوە: مانای ئەوەیە خودا بە دوورت بگرێت لە دڵخۆشبوونی ناحەزانت بە ناخۆشیەكانت، (تەسمیت) واتا: خودا هیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست.