إعدادات العرض
1- ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە
2- مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات
3- شەش مافى مسوڵمان لەسەر مسوڵمان: ئەگەر پێی گەیشت سەلامی لێبکات، ئەگەر داوەتی کرد وەڵامی بداتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکە، ئەگەر پژمی و ووتی: ( الحمد لله ) وەڵامی بدەرەوە، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە
4- من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت
5- بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە