ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت

ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت

لە ئەبی صیرمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە زیانگەیاندن بە مسوڵمان، یان تووشکردنی بەناڕەحەتی وبارگرانی لەنەفسی یان ماڵی یان خێزانی، وئەوەی ئەم کارانە بکات خواى گەورە هاوشێوەى کارەکەى خۆی سزای دەدات، وپاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.

فوائد الحديث

حەرامبوونی زیانگەیاندن بە مسوڵمان وتووشکردنی بە ناڕەحەتی وبارگرانی.

خواى گەورە تۆڵە دەسێنێتەوە بۆ بەندەکانى.

التصنيفات

حوکمەکانی دڵسۆزبوون وبێ بەری بوون (الولاء والبراء)