مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات

مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە هەواڵی ئەوە دەدات کە مرۆڤ لە سەر خوو وڕێگای هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە بۆ پاراستنی ئاینی وڕەوشتی دەبێت بزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات؛ بۆیە ئەوەی ڕازیە لە سەر ئاینی وڕەوشتی ئەوا با هاوڕێیەتی بکات، وئەوەش بەو شێوەیە نەبێت ئەوا با لێی بە دوور بێت، چونکە خوو دەدزرێت وهاوڕێیەتی کاریگەری هەیە لە چاک بوونی حاڵ یان خراپ بوونی. بۆیە بە پوختی فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مرۆڤ پێویستە هاوڕێیەتی کەسانی چاک بکات؛ چونکە ئەمە خێری زۆری تێدایە.

التصنيفات

حوکمەکانی دڵسۆزبوون وبێ بەری بوون (الولاء والبراء)