نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، گۆڕەكانی پێغەمبەرانیان دەكرد بە مزگەوت

نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، گۆڕەكانی پێغەمبەرانیان دەكرد بە مزگەوت

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی ئەو نەخۆشیەی كە چاك نەبوویەوە لێی؛ فەرمووی: «نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، گۆڕەكانی پێغەمبەرانیان دەكرد بە مزگەوت»، دەڵێت: ئەگەر ئەم -هەڕەشەیە- نەبووایە گۆڕەكەی دیار دەخرا، بەڵام ترس هەبوو لەوەی گۆڕەكەی بكرێت بە مزگەوت.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نەخۆشیەی كە سەخت بوو لەسەری وتێیدا وەفاتی كرد؛ فەرمووی: نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، ودووریانی خستووەتەوە لە ڕەحمەتی خۆی؛ چونكە ئەوان گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان كرد بە مزگەوت، ئەمیش بە دروستكردنی بینا لەسەریان یان نوێژكردن لە نێویان یان بەرامبەریان. پاشان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەگەر ئەو نەهی كردن وهۆشداریدانە لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- نەبووایە، وترسی هاوەڵان لەوەی دەرهەق بە گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بكرێت كە جولەكە وگاوڕەكان كردیان دەرهەق بە گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان؛ ئەوا گۆڕەكەی دیار دەخرا وبەرز دەكرایەوە.

فوائد الحديث

ئەمە لە كۆتا وەسیەت وئامۆژگاریەكانی بوو كە ئاماژەیە بۆ گرنگی ئەم بابەتە وبۆ بایەخدان پێی.

كردنی گۆڕ وگۆڕستان بە مزگەوت ونوێژ كردن لە لای جگە لە نوێژی جەنازە؛ جەختكراتەوە لە سەر نەهی كردن لێی، وزۆر بە توندی حەرامكراوە، چونكە ئەمە هۆكارێكە بۆ بەمەزندانانی مردوو وتەواف كردن بە دەوری گۆڕەكەدا ومەسح كردن بە گۆشەكانی وهاوار كردن بە ناوی، هەموو ئەمانە لە شیركن ولە هۆكارەكانی تووشبوونن پێی.

زۆر گرنگیدانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- وترسی لە بەمەزندانانی گۆڕەكان؛ چونكە ئەمە هۆكاری تووشبوونە بە شیرك.

خوای گەورە -سبحانه وتعالی- پێغەمبەرەكەی پاراست لەوەی شیرك بكرێت لە لای گۆڕەكەی، بۆیە ئیلهامی بەخشی بە هاوەڵان وئەوانەی پاشیان بۆئەوەی قەبرەكەی بپارێزن لە بەرزكردنەوە.

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- كردەوەیان كرد بە وەسیەت وئامۆژگاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبە پەرۆش بوون لەسەر تەوحید.

نەهی كردن لە خۆچواندن بە جولەكە وگاوڕەكان، وبینا دروست كردن لە سەر گۆڕەكان لە ڕێبازی ئەوانە.

نوێژ كردن لە لای گۆڕەكان یان بەرەو ڕوویان؛ بەشێكە لە دانانی گۆڕەكان بە شوێنی پەرستن، ئەگەرچیش مزگەوت لەسەری دروست نەكرێت.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا, سەردانیکردنی گۆڕەکان