إعدادات العرض
خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات
خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات
لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێو هاوەڵانیدا بۆ وتاردان، لەو شتانەی كە فەرمووی: خوای گەورە وەحی بۆ ناردووە بەوەى کە واجبە خەڵكی لە نێو خۆیاندا سادە بن، ئەمیش بە ڕاخستنی باڵی مهیرەبانی بۆ خەڵكی وئاسانی وسادەیی لەكاتی مامەڵە كردن لەگەڵیاندا؛ بۆئەوەى هیچ یەكێك شانازی نەكات بەسەر كەسێكی ترەوە بە بانگەشەی مەزنێتی وخۆبەگەورەزانین وشەرەفمەندی بەهۆی ڕەچەڵەكی یان سامانی یان هەرشتێكی تر، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات.فوائد الحديث
فەرموودەكە ئامۆژگاری تێدایە بۆ سادەیی -بێ فیزی- و خۆبەگەورە نەزانین و خۆبەرز نەکردنەوە بەسەر خەڵکیدا.
نەهی کردن لە دەستدرێژی وستەمکردن وشانازی کردن.
سادەیی وبێ فیزی بەندە بەرامبەر خوای گەورە دوو مانای هەیە؛ یەكەم: سادە وملكەچ بێت بۆ ئاینی الله، بۆیە خۆی بە گەورە نەزانێت لە ئاست ئاین وجێبەجێكردنی حوكمەكانی. دووەم: سادە بێت لەگەڵ بەندەكانی الله لە پێناو الله، نەك لە ترسی ئەوان وبۆ داواكردنی پاداشتیان، بەڵكو لە پێناو خوای گەورە بێت -عزَّ وجلَّ-.