إعدادات العرض
هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە
هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 Português Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල Hausa ไทย Tagalog മലയാളം नेपाली Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەركەسێك زیاتر لە ژنێكی هەبێت ودادپەروەر نەبێت لەنێوانیاندا بەپێی توانای، مەبەست لە دادپەروەری: یەكسان بوونە لە نێوانیان لەڕوانگەی خەرجی وماڵ وپۆشاك ومانەوە، ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت كە باسكرا ئەوا سزای لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە نیوەی لاشەی لار دەبێتەوە، ولاربوونەوەی لاشەی سزایەكە لەسەر ستەمكردنی، هەروەكو چۆن لار بوو لە مامەڵەكردنیدا.فوائد الحديث
دابەشکردن بە یەکسانی واجبە لەسەر پیاو بەرامبەر خێزانەکانى ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی هەبوو، وحەرامە مەیلی هەبێت بۆ لای یەکێکیان دوور لە ئەوانى تر لەو شتانەى تواناى بەسەریدا هەیە؛ وەكو خەرجی ومانەوە ومامەڵەی جوان وبەو شێوەیە.
دابەشکردن بە یەکسانی واجبە؛ وەكو شەو مانەوە وهتد، لەو شتانەی لەژێر توانایدایە، بەڵام ئەو شتانەی لە ژێر دەسەڵاتیدا نییە وەكو خۆشەویستی ولادانی دڵ ئەوا ئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە، ئەمیش ئەو مەبەستەیە كە خوای گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: ﴿وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ﴾ واتە: ﴿ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن)﴾.
پاداشت لە جۆری کردەوەیە؛ کاتێک پیاو لاربووەوە ولایدا بەرەو لای ئافرەتێکی ودوورکەوتەوە لە ئافرەتەکەى تری، ئەوا لە ڕۆژی قیامەت دێت لایەکی لاشەی لاربووەتەوە.
مەزنی مافی بەندەکان، ولێبووردەیی تێدا نییە؛ چونکە بنیات نراوە لەسەر نەبوران وماف وەرگرتنەوە -تۆڵە سەندنەوە-.
سوننەتە تەنها یەک ئافرەت بخوازێت، ئەگەر پیاو ترسا لەوەى دادپەروەر نەبێت لە نێوان خێزانەکانى؛ بۆئەوەی تووشی کەموکورتی نەبێت لە دینداریدا، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً﴾ [النساء: 3] واتە: ﴿ئەگەر ترسان لەوەى دادپەوەر نەبن (لە نێوان خێزانەکانتان) ئەوا یەک (ئافرەت بخوازن)﴾.
التصنيفات
مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان