سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون

سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون

لە ئەبی واقیدی لەیسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین؛ تێپەڕ بوو بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، كە شاوبەش پەیدا کاران چەکەکانیان پیادا هەڵدەواسی، وموسوڵمانان وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆ ئێمەش دارێکی (ذات أنواط) دابنێ؛ هەروەکو ئەوان، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله! ئەمە ئەوەیە كە قەومی موسا ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین -كە دۆڵێكە لەنێوان تائیف ومەككە- ؛ هەندێك لە هاوەڵانی لەگەڵدا بوو كە تازە هاتبوونە نێو ئیسلامەوە، تێپەڕبوون بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، واتا ئەو دارەی شتەكانی پێوە هەڵدەواسرێت، موشریكەكان بەگەورەیان دادەنا وچەك وشتی تریان پێوە هەڵدەواسی ؛ ئەمیش بۆ داواكردنی پیرۆزی وبەرەكەت لێی، هەندێك لە هاوەڵان داوایان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد وەكو ئەوان دارێكیان بۆ دەستنیشان بكات ؛ بۆئەوەی چەكەكانیانی پێوە هەڵبواسن بۆ داواكردنی بەرەكەت، چونكە پێیان وابوو ئەو كارە دروستە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سبحان الله ! ئەمیش وەكو نكۆڵی كردنێك لەم قسەیە، وبۆ بەمەزندانانی الله، وپێیانی ووتن كە ئەم قسەیە وەكو قسەی قەومی موسایە كە ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، كاتێك قەومی موسا بینیان كەسانێك بت دەپەرستن ؛ داوایان كرد لە موسا وەكو ئەو موشریكانە بتیان هەبێت، ئەم قسەیە شوێنكەوتنی ڕێگای ئەوانە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەم ئومەتە شوێنی ڕێگای جولەكە وگاوڕەكان دەكەوێت و وەكو ئەوان كردەوە دەكەن، وهۆشداری كردنەوە لە تووشبوون بە ئەم کارە.

فوائد الحديث

مرۆڤ لەوەیە شتێک بە باش دابنێت وپێی وابێت لە خواى گەورە نزیکی دەکاتەوە، لە کاتێکدا لە خواى گەورە دووری دەخاتەوە.

دەبێت مسوڵمان بڵێت: (سبحان الله و الله أکبر) ؛ ئەگەر شتێک ببیستێت کە نابێت بووترێت لە ئایندا، هەروەها لە کاتی سەرسوڕمان بوونی.

تەبەروک کردن -داواكردنی بەرەكەت- بە دار وبەرد وشتی تر شیرکە، بەڵكو تەنها لە خوای گەورە داوای بەرەكەت وپیرۆزی دەكرێت.

هۆکاری پەرستنی بتەکان بریتی بوو لە: بە مەزندانانیان، وئیعتیکاف کردن ومانەوە لە لایان، وتەبەروک کردن پێیان.

واجبە ئەو ڕێگا ودەرگایانە دابخرێن کە دەبنە هۆی گەیشتن بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.

ئەگەر هەر دەقێک هاتبێت سەبارەت بە سەرزەنشتکردنی جولەکە وگاوڕەکان؛ ئەوا ئەم دەقە هەڕەشە وئاگادارکردنەوەیشە بۆ ئێمە.

نەهی کردن لە خۆچواندن بە خەڵکانی جاهیلیەت وجولەکە ونەسڕانیەکان، مەگەر شتێک کە بەڵگەى لەسەر بێت لە ئاینی ئێمەیشدا هەیە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا