ئاوی دەریا ئاوێکی پاکە وپاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە

ئاوی دەریا ئاوێکی پاکە وپاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە سواری کەشتی دەبین لەسەر دەریا، وهەندێک ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین، ئەگەر دەستنوێژ بگرین بەم ئاوە تینوومان دەبێت، ئایا دەکرێت بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاوی دەریا ئاوێکی پاکە وپاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەک پاکوخاوێنی ئاوی دەریا ڕووندەکاتەوە کە لە هەمان کاتدا پاککەرەوەیە؛ بۆ دەستنوێژگرتن وپاککردنەوەى شتی تریش دەکرێت بەکاربهێنرێت، ئەو ئاژەڵە دەریاییەش مردارەوە بێت لە ناو دەریادا حەڵاڵە خواردنی؛ ئەگەرچیش مردارەوە بووە.

التصنيفات

حوکمەکانی ئاوەکان