پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کات وحاڵەتێکیدا یادی خوای گەورەی دەکرد

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کات وحاڵەتێکیدا یادی خوای گەورەی دەکرد

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کات وحاڵەتێکیدا یادی خوای گەورەی دەکرد».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بەپەرۆش بوو لەسەر یادی خواى گەورە، وئەو یادی الله ی دەکرد لە هەموو کات وشوێن وحاڵەتێکیدا.

فوائد الحديث

دەستنوێژگرتن مەرج نیە بۆ زیکر کردنی خوای گەورە.

بەردەوام بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یاد کردنی خوای گەورە.

ئامۆژگاری بۆ زۆر یادکردنی خواى گەورە لەهەموو حاڵەتێکدا ولەمەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق وقدوە بێت، جگە لەهەندێک حاڵەت وشوێن نەبێت کە ڕێگەپێنەدراوە یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت وەکو لەکاتی سەرئاوکردن وشوێنە پیسەکان.

التصنيفات

حوکمەکانی قورئان وموسحەفەکان