إعدادات العرض
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، فەرمووی: چاوت وەربگێڕە (چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە)
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، فەرمووی: چاوت وەربگێڕە (چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە)
لە جەریرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، فەرمووی: «چاوت وەربگێڕە (چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە)».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausaالشرح
جەریری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، وسەیرکردنی لەناکاو بریتیە لەوەى کاتێک لە ناکاو ئافرەتێک بە لای مرۆڤدا تێپەڕ دەبێت؛ وئەویش سەیری دەکات بە نائەنقەست، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چاوت وەربگێڕە -چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە-) واتا چاوت بەرەو شوێنێکی تر ببە ولەسەر ئافرەتەکە لای بدە بۆئەوەى بەردەوام نەبیت لە سەیرکردن.التصنيفات
پاککردنەوەی دەروونەکان