نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت

نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشداری دوازدە غەزای (جەنگی) كردووە، دەڵێت: چوار شتم بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جوان گرنگ بوون بە لامەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت، نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: جەژنی ڕەمەزان^ وجەژنی قوربان^^ ، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت -سەفەری تایبەت-ّ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام ّ ّ، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی نەبەوی -». (سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ّ ّ(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە چوار شت: یەكەم: قەدەغەكردنی ئافرەت لە سەفەركردن بۆ دووریەك ماوەكەی دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەكەی یان مەحرەمێكی لەگەڵدا بێت، مەحرەم ئەو كەسەیە كە بە هەتاهەتایی حەرامە ئەو ئافرەتە مارە بكات ئەوانیش بریتین لە كەسە نزیكەكانی وەكو باوك وكوڕ وبرا، برازا وخوشکەزا، ومام وخاڵ، وهتد. دووەم: نەهی كردووە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی ڕۆژووشکاندن -یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان- و ڕۆژی قوربانیکردن -واتە ڕۆژەکانى جەژنی قوربان كە چوار ڕۆژن 10، 11، 12، 13 ی مانگی ذي الحجة-، ئینجا ڕۆژووگرتنەكە نەزر یان سونەت یان كەفارەت بێت. سێیەم: نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت -لە دوو كاتدا-: لەپاش نوێژی عەسر هەتاوەكو خۆر ئاوا دەبێت، ولە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەكو خۆر دەردەچێت. چوارەم: نەهی كردووە لە -سەفەری تایبەت-^ بۆ شوێنێك كە باوەڕ وابێت فەزڵی هەیە وپاداشت تێیدا چەند جار دەبێت، جگە لە سەفەركردن نەبێت بۆ ئەم سێ مزگەوتە بۆ نوێژكردن تێیاندا، پاداشتی نوێژكردن تەنها لەم سێ مزگەوتەدا چەند جار دەبێتەوە: مزگەوتی حەرام، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتی نەبەوی. ^(سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)

فوائد الحديث

سەفەرکردنی ئافرەت بە بێ ئەوەى مەحرەمی لەگەڵدا بێت ؛ ڕێگەپێدراو نییە.

ئافرەت نابێتە مەحرەم بۆ ئافرەتێکی تر لە سەفەردا، چونکە فەرمووی: (مێردەکەى یان مەحرەمێك).

نەهی كراوە ئافرەت بەبێ هاوەڵی مێردەكەی یان مەحرەمێك دەربچێت بۆ هەرشتێك پێی بووترێت سەفەركردن، ئەم فەرموودەیە بەپێی حاڵی پرسیاكار وشوێنەكەیەتی.

مەحرەمەكانی ئافرەت بریتین لە: مێردەكەی، وئەوانەی حەرامە هاوسەرگیریان لەگەڵدا بكات بەهۆی پەیوەندی خزمایەتی -ڕەچەڵەك- وەكو باوك وكوڕ ومام وخاڵ، یان بەهۆی شیرپێدانەوە وەكو باوك ومامی شیری، یان بەهۆی زاوایەتی وەكو باوكی مێرد، ودەبێت مەحرەمەكە مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ومتمانەپێكراو بێت، چونكە مەبەست لە هاوەڵی مەحرەم بۆ پاراستنی ئافرەتەكە وجێبەجێكردنی پێویستیەكانیەتی.

گرنگیدانى شەریعەتی ئیسلامی بە ئافرەت، وپاراستنی.

ئەنجامدانى نوێژی سونەت بەڕەهایی لە پاش نوێژی بەیانی وعەسر ؛ دروست نییە، بەڵام ڕێگەپێدراوە ئەنجامدانی ئەو نوێژە فەرزەی كە لەدەستی چووە و لەكاتی خۆیدا نەیكردووە، یان ئەو نوێژانەی پەیوەستن بەهۆكارەوە وەكو دوو ڕكاتی -تحیة المسجد- وهتد.

ڕاستەوخۆ نوێژكردن لەپاش دەرچوونی خۆر ؛ حەرامە، بەڵكو دەبێت هێندەی سێبەری ڕمێك بەرز بێتەوە، ئەمیش نزیكەی دە بۆ پانزە خولەك دەكات.

كاتی نوێژی عەسر هەتاوەكو ساتی ئاوابوونی خۆرە.

سەفەركردنی تایبەت بۆ ئەو سێ مزگەوتە ؛ ڕێگەپێدراوە.

فەزڵ وتایبەتمەندی ئەو سێ مزگەوتە بەسەر مزگەوتەكانی تر.

دروست نییە تەنها سەفەر بکات بۆئەوەى سەردانی گۆڕێک بکات ئەگەرچیش گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، ڕێگەپێدراوە سەردانی بكرێت بۆ كەسێك لە شاری مەدینە بێت، یان بێت بۆ مەدینە بۆ مەبەستێكی ڕێگەپێدراو.

التصنيفات

حوکمەکانی: مزگەوتی حەرام ومزگەوتی پێغەمبەر ﷺ ومزگەوتی ئەقسا, حوکمەکانی ئافرەتان, مێژووی مەککە ومەدینە وئەقسا