إعدادات العرض
هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ
هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ
لە ئوم حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچە Português Nederlands অসমীয়া ગુજરાતી Tiếng Việt Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල Hausa ไทย മലയാളം नेपाली Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بە ئەو كەسەی چوار ڕكات نوێژی سوننەت دەكات لەپێش و لە دووای نوێژی نیوەڕۆ، وبەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانیان بەم شێوەیە؛ ئەوا خوای گەورە ئەم كەسە حەرام دەكات لەسەر ئاگری دۆزەخ.فوائد الحديث
سوننەتە بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی چوار ڕکات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکات لە دووایەوە.
نوێژە سوننەتە راتیبەکان -پێش نوێژی فەرز-؛ چەند حیکمەتێکی تێدایە لەوانەیش: ئامادەکردنی نەفسی نوێژخوێن بۆ پەرستنی خواى گەورە پێش ئەنجامدانى نوێژی فەرز، بەڵام نوێژە سوننەتە راتیبەکانى -پاش نوێژی فەرز- لە حیکمەتەکانى: شوێنی ئەو کەموکورتیانە پڕ دەکاتەوە کە لە ئەنجامدانى نوێژی فەرزدا ڕوویداوە.
نوێژە سوننەتە راتیبەکان سوودی زۆر ومەزنیان هەیە، لە زیادبوونی چاکەکان، وسڕینەوەی گوناهەکان، وبەرزبوونەوەى پلە وپایە.
ئەسڵ وبنەما لەلای ئەهلی سوننە سەبارەت بەو فەرموودانەی وەعد وپەیمانیان لە خۆگرتووە؛ وەكو ئەم فەرموودەیە: وا لێكدەدرێتەوە كە لەسەر تەوحید -یەك خوا پەرستی- مردووە، ومەبەست ئەوەیە لە دۆزەخ نامێنێتەوە بۆ هەتاهەتایی، چونكە هەر موەحیدێك -یەك خوا پەرستێك- گوناهێك بكات ئەوا شایستەی سزادانە بەڵام ئەگەر سزا بدرێت ئەوا بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا نامێنێتەوە.
التصنيفات
سونەتە ڕاتیبەکان