کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە…

کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كاتێك خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە یەكەم مرۆڤەوە بۆ كۆتایان كۆدەكاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوا هەموو خیانەتكارێك كە پەیمانی شكاندووە و وەفادار نەبووە لەگەڵ الله یان لەگەڵ خەڵكی؛ نیشانەیەكی لەلا دادەنرێت كە بەهۆیەوە ئابڕووی دەچێت وئاماژەیە بۆ خیانەتەكەی، ولەو ڕۆژەدا بانگ دەكرێت: ئەمە خیانەتی فڵانی كوڕی فڵانە؛ بۆئەوەی خراپەی كردەوەكەی دەربكەوێت لەلای خەڵكی مەحشەر.

فوائد الحديث

حەرامبوونی خیانەتکردن ولە تاوانە گەورەكانە؛ چونكە ئەم هەڕەشە توندەی لەسەر هاتووە.

ئەم خیانەت وستەمکردنە کە هەڕەشەى لەسەر هاتووە، هەموو شتێکی تر دەگرێتەوە لە خوێن وشەرەف وکەسایەتی وماڵ وسامان وهتد؛ یان ئەگەر کەسێک یەکێکی تری بە متمانەپێكراو دانا وپاشان بەرامبەر خیانەتی لێکرد، یان بە پێچەوانەى گومانى خاوەن سپاردە کردەوەی کرد.

قورتوبی دەڵێت: ئەم وتارەی بۆ عەرەبە وئاماژەیە بۆ هەندێك لە كردەوەكانیان؛ چونكە ئەوان ئاڵای سپیان بەرز دەكردەوە بۆ وەفاداری، وئاڵای ڕەشیان بەرز دەكردەوە بۆ خیانەت؛ بۆئەوەی لۆمەی خیانەتكار بكەن، بۆیە ئەم فەرموودەیە ڕوونیدەكاتەوە كە هەمان شت ڕوودەدات بەسەر خیانەتكار؛ بۆئەوەی ناسراو بێت بەو سیفەتە لە ڕۆژی قیامەتدا وخەڵكی سەرزەنشیتی دەكەن.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەڵكی لە ڕۆژی قیامەتدا بەناوی باوكیانەوە بانگ دەگرێت؛ چونكە فەرمووی: (ئەمە خیانەتی فڵانی كوڕی فڵانە).

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان, ئادابەکانی جیهاد کردن