ئافرەتێک لە هەندێک لە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردن (غەزاکان) بە کوژراوەیی دۆزرایەوە

ئافرەتێک لە هەندێک لە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردن (غەزاکان) بە کوژراوەیی دۆزرایەوە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئافرەتێک لە هەندێک لە هەڵمەتەکان ڕزگارکردن (غەزاکانی) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوەیی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئینکاری ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئینکاری کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان وئەمەیش بەڵگەیە لە سەر حەرام بوونی کوشتنیان، وسەبارەت بە فەرموودەی: (ما كانت هذه لتقاتل)، واته: (ئەمە نەدەبوو بکوژرایە)، وئەمەش ئاگاداریە بۆ هۆکاری نەهی کردن لە کوشتنی ئافرەتان چونکە بە زۆری ئافرەتان لە شەڕەکان وجەنگەکاندا (ڕووبەڕوونەوەکاندا) بەشداری ناکەن وئەگەرچیش هەندێکیان ئازایەتیان تێدایە بەڵام لێرەدا حوکمە لە سەر زۆرینەیە، بەڵام هەر ئافرەتێک بەشداری جەنگ بکات وشەڕ بکات ئەوا دەکوژرێت.

التصنيفات

ئادابەکانی جیهاد کردن