إعدادات العرض
هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهەتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد
هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهەتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهاتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد». (لەهەتەکان: گۆشتی سەرەوەی ناو دەمە).
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල Nederlands Tiếng Việt ગુજરાતી অসমীয়াالشرح
ئەم فەرموودەیە هەندێک لایەنی ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات لە لایەنی ڕەوشتی ڕێزداری وهێمنی وئارامی بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهاتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد»، واتا: پێکەنینەکانی بە دەنگی بەرزەوە نەبوو کە قاقای لێوە دەربچێت وناوەوەی دەمی دەربکەوێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها بزەی دەکرد یان پێدەکەنی تەنها ددانەکانی دەردەکەوت، وئەمەیش لە نیشانەی ویقار وڕێزداری وشکۆداری پەیامبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.التصنيفات
پێکەنینی پێغەمبەر ﷺ