إعدادات العرض
ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت (لە دینی ئێمە نەبێت)؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەتدەکرێتەوە
ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت (لە دینی ئێمە نەبێت)؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەتدەکرێتەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم فەرمانەی ئێمە (واتە: لەم ئاینەی ئێمە) کە تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە داهێنراوە -ئەو بیدعەیە- ڕەت دەکرێتەوە». ولە ریوایەتێک تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت (لە دینی ئێمە نەبێت)؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەتدەکرێتەوە».
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili فارسی မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá සිංහල தமிழ் ไทย دری Кыргызча or rw Soomaali नेपाली ro mgالشرح
هەر قسە وکردەوەیەک لە هەموو ڕووەکانیەوە بە گوێرەی شەریعەت نەبێت بە شێوەیەک کە بەڵگە وبنچینە نەبێت لە سەر ئەو قسە یان ئەو کردەوەیە ئەوا ڕەتدەکرێتەوە وقبوڵ ناکرێت وتەنها دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، واته هیچ پاداشتێک لە سەر ئەنجامدانی وەرناگرێت.فوائد الحديث
بڕیاری فەرمانڕەوا (حاکم) یان هەر زانایەک ناوەڕۆکی ئەو فەرمان وبڕیارە ناگۆڕێت کە لە شەریعەتدا هاتووە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (فەرمان وبڕیاری ئێمەی لە سەر نەبێت) ومەبەست لە فەرمان وبڕیار: ئاینی ئیسلامە، واتە: کردەوەیەک کە بڕیار وفەرمانی ئاینی ئیسلامی لە سەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە.
ئاینی ئیسلام بنیات نراوە لە سەر شەریعەتەکەی.
هەموو بیدعە بیرباوەڕی (عەقیدەیی) وکردەوەییەکان پوچەڵ وبەتاڵن، وەکو بیدعەی تعطیل (پەکخستن) وئیرجاء (بیدعەی مورجیئەکان) وئینکار کردنی قەدەر وتەکفیرکردن بە تاوانەکان وپەرستنە بیدعییەکان.
ئاین بە ڕا وبۆچوون وبەباش زانینی فڵان کەس نییە.
ئاماژەکردنە بۆ تەواوی وکامڵ بوونی ئاینی ئیسلام.
ڕەتدانەوەی هەموو بیدعە وداهێنراوێک لە شەریعەتدا، ولە ریوایەتی دووەمدا: فەرمانکراوە بە وازهێنان لە هەموو بیدعە وداهێنراوێک جا چ کەسەکە خۆی دایهێنا بێت یان ئەنجامی بدات کە پێش ئەو کەسێکی تر دایهێناوە.
پوچەڵ بوونەوەی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە نەهییان لێکراوە، وپوچ بوونەوە وحەرام بوونی هەموو ئەو بەرهەمانەی کە بەهۆی ئەم گرێبەستە نەهیلێکراوانەوە بەدەست دەهێنرێت.
نەهی کردن هۆکارە وبڕیارە لە سەر پوچەڵبوونەوەی ئەو کردەوەیە، چونکە ئەو شتەی نەهی لێکرا بێت لە فەرمانی نەهی کردنی ئاین نەبێت پێویستە ئەو نەهی کردنە ڕەت بکرێتەوە، ولەوانەش نەهی کردنی خوو ونەریت هەندێک کۆمەڵگا کە پێچەوانەی شەریعەتە بۆیە نابێت گوێڕایەڵی بکرێت وپێویستە ڕەت بکرێتەوە.
التصنيفات
بیدعە